فراکسیۆنی یەکێتی: لەگەڵ ئەوه‌ نین چیتر دەستوور دوابخرێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەکێتی و جێگیری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت دووپاتیکردەوە کە فراکسۆنی یەکێتی لەگەڵ ئەوە نییە دووبارە دەستوور دوابخرێت.

عەباس فەتاح پەرلەمانتاى یه‌كێتى  لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوانی نووسینەوەی دەستوور دەکەین، ناکرێت دووبارە دەستوور دوابکەوێت، بۆئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى دەسەڵاتەکان دیاری بکرێن بۆ ئەوەی چیتر دەسەڵاتەکان تەداخولی کاروباری یەکتر نەکەن".

عه‌باس فه‌تاح له‌ لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كرد له‌ دواى ساڵى 1992 وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان باسى ده‌ستوور ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ و به‌ هۆكارێك پڕۆژه‌كه‌ دواخراوه‌، ئێستایش كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كارى بۆ دانانى ده‌ستوور بكرێت، ئه‌وا به‌ گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ جارێكى تر دوابخرێت.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنى بۆچوونى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ده‌ستوور، عه‌باس فه‌تاح دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ وه‌رگرتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور گرنگه‌ چونكه‌" راستە دەستوور دەستووری هەرێمی کوردستانە، بەڵام پێویستە لایەنە سیاسیەکان رایان وەربگیرێت چونکە بابەتی دەستوور بایەنەکی سیاسیشە". 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین