حکوومەتى هەرێمى کوردستان: ڕێگەنادەین ببینە قوربانى سیاستە هەڵەکانى پەکەکە کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى هێرشى پەکەکە و شەهیدکردنى (5) پێشمەرگە، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان بن."

دوێنێ شەوى ڕابردووى پێنجى حوزەیرانى (2021)، د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە ناوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، " لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، وبە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات."

 

دەقی راگەیێندراوى حکومەتی هەرێمی کوردستان  

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/٥ و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان بن.

لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، وبە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.

پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 ٢٠٢١/٦/٥

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین