وەزارەتى پێشمەرگە لەسەر شەڕەکەى چیاى مەتین ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
لەسەر هێرشەکەى پەکەکە بۆ سەر هێزەکەى زێرەڤانى لە چیاى مەتین، وەزارەتى پێشمەرگە ڕایێندراوێکى بڵاوکردەوە دەڵێت، " بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون."
ئەمڕۆ شەممە (5)ى حوزەیران، هێزێکى هەندەسەى زێرەڤانى لە چیاى مەتین، لە سنوورى ئامێدى لەلایەن پەکەکە بە چەکى قورس هێرشیان کرایەسەر، لە ئەنجامدا (5) پێشمەرگە شەهیدبوون و (4) دیکەش بریندار بوون.
دهقی راگهیهندراوهى وەزارەتى پێشمەرگە:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە
5ی حوزەیرانی 20
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment