سەرۆکى هەرێم ئامادەیى هەموو هاوکارییەکى بۆ کەمپى شاریا دەردەبڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر رووداوى کەوتنەوەى ئاگر لە کەمپى شاریا، پەیوەندى بە پارێزگارى دهۆکەوە دەگات و ئامادەیى خۆى و سەرۆکایەتیى هەرێم دەردەبڕێت بۆ هەموو هاوکارى و یارمەتیدانێکى ئاوارەکانى ئێزیدى.

ئێوارەى هەینى (4)ى حوزەیران، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ "په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆک له‌ دۆخی که‌مپی شاریای پرسی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوشک و برایانی ئاواره‌ی ئێزدییە." 

 بە هۆى ئاگرتنەوە لە کەمپى شاریا، زیاتر لە (370) ماڵ سووتان، له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ بریندار بوون و زیانێکی زۆر به‌ که‌مپه‌که‌ گه‌یشت. 

بەپێآ هەواڵێکى سایتى سەرۆکایەیتى هەرێم، نێچیرڤان بارزانی "ئاماده‌ییی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که‌ دووپات کرده‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته‌ بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان پێشکه‌ش بکرێت."

هەروەها لەبەرامبەردا لای پارێزگاری دهۆک "سوپاسی په‌یوه‌ندی و به‌دواداچوونی نێچیرڤان بارزانی کرد و له‌ دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که‌ و هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا ئاگادار کرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین