دژایه‌تى دیدارى پاپا و سیستانى ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان


 

نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ نووسینگه‌ى سیستانى روونى كردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا به‌ فه‌رمى له‌ دیدارى نێوان پاپا فره‌نسیس وعه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌، كه‌چى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئاشكراى ده‌كات هه‌ندێك لایه‌نى عێراقى نایانه‌وێ ئه‌م دیداره‌ رێكبخرێت.

عه‌قیل ردینى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لایه‌نى عێراق دژى دیدارى پاپا فره‌نسیس و عه‌لى سیستانین و نایانه‌وێ ئه‌م دیداره‌ رێكبخرێت".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى نه‌سر روونى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ كێن و چۆنیش ده‌توانن رێگریى له‌ دیداره‌كه‌ى پاپا و سیستانى بكه‌ن.

ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌ڵێ، "سه‌ردانى پاپا و دیدارى سیستانى له‌ به‌رژوه‌ندى چه‌ند لایه‌نێك نییه‌ و ئه‌و لایه‌نانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆسپ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ دروست بكه‌ن، ئه‌مانه‌ هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ عێراق تێكده‌ده‌ن".

رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ئاژانسى فڕانس پرێس ئاشكراى كرد، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق له‌ مانگى ئادارى داهاتوو پاپا فره‌نسیس دیدارى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین