ئەو دارانەى سوپاى تورکیا بڕیتیەوە، تەمەنی هەندێکیان (100) ساڵە کوردستانی

نوچەنێت:

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت، داوا لە حکوومەتى هەرێم دەکەم، ڕێگەى یاسایى بگرێتەبەر دژى لەشکرى تورکیا کە ماوەیەکە لە دەڤەرى بادینان خەریکى بڕینەوەى دارى ئەو ناوچەیە.

ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەیتى فەیسبووک ڕاگەیاند، لەشکرى تورکیا لە سنوورى زاخۆ خەریکى بڕینەوەی دارەکانی ناوچەکەن کە تەمەنی هەندێکیان (100) ساڵە، داوا دەکەم حکومەتی هەرێم  بە رێگەی یاسایی و دیپلۆماسییەوە کار بکات بۆ ئەوەی بڕینەوەی دارەکان لەلایەن تورکیا رابگیرێت.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەوەشى خستۆتەڕوو، تورکیا دەستیکردووە بە بڕینەوەی داری گوندەکانی (سنات، مێرگە شیش، شیش و کەلۆک، ماسیس) و چەندین گوندی دیکەی سنورەکە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، شێخ ئەدهەم بارزانى، بەرپرسى پێشووى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى، لەدژى پێشێلکارییەکانى تورکیا لە بادینان ڕاگەیاند، لەشکرى تورکیا بە قوڵایى (40) کلیۆمەتر لەدەڤەرى بادینان، سنوورى هەرێمى کوردستانى بەزاندووە و خاکى کوردستانیان خستۆتە ژێر هەلومەرجى سەخت و نایاسایى داگیرکاریى سەربازی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین