عێراق بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، دەست بە کردنەوەی پرۆژەیەک دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

عێراق لەدواین قۆناغەکانی دروستکردنی پلاتفۆرمی نەوتی بەدڕێژایی 340 مەتر لە بەندەری خور زبێر نزیکبۆتەوە. ئەو پرۆژە ستراتیژیەی عێراق کە لە رێگای کۆمپانیایی میتسوبیشی یابانییەوە جێبەجێدەکرێت، لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و هەناردەکردنیەتی بۆ بازارەکانی جیهان.

لەو بارەیەوە عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" ئامانجی حکوومەتی عێراق لەو پرۆژەیە، زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆ 6 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی 2023ـدا".

دوای بوژانەوەی بازارەکانی وزە، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبوویەوە، بە تایبەت لە نیسانی 2021ـدا، کە ئاستی هەناردەکردنی لە مانگێدا بڕی 88 ملیۆن و 398 هەزار و319 بەرمیل نەوتی هەناردەکری دەرەوەی سنووری ولاتەکەی کردووە و بەمەیش ئاستی داهاتی ئەو نەوتە زیاتر لە 5 ملیار  و 549 ملیۆن و 517 هەزار دۆلار بووە.

بەرێوەبەری کۆمپانیای تایبەت بە پرۆژە بەندەرەکنی عێراق دکتۆر فەرحان موحسین فەرتوسی رایگەیاند" دوای هەوڵ وئامانجە بەردەوامەکانی حکوومەتی عێراق لە گرنگیدان بە بەندەرەکانی ناوچەکە، پڕۆژەی دروستکردنی پلاتفۆری نەوتی کۆتایی پێهاتووە، ئەمەیش دەبێت بە درێژترین پلاتفۆرمی نەوتی لە مێژووی نەوتی عێراقدا"

هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەو پلاتفۆرمە بە گونجاو ترین شێواز دروستکراوە و توانای عەمبارکردنی نەوتی بە ڕێگاییەکی سەلامەتی وزانستی هەیە، لە لایان خۆیەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری یابانی ڕایگەیاند" ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خور زوبێر بە شێوەیەکی بەرچاو".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین