توركیا له‌ به‌ڕێوه‌چوونى لووتكه‌ى ئه‌وروپا نیگه‌رانه‌ تورکیە

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات توركیا له‌ به‌ڕێوه‌چوونى لووتكه‌ى ئه‌وروپا نیگه‌رانه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه‌ توركیا ده‌ترسێ ئه‌نجامى لووتكه‌كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندى ئه‌و نه‌بێت.

ئەمرۆ شەممە (٢٩)ى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرق ئەوست) توركیا مەترسى ئەوەى هەیە كۆبوونەوەى ئەو جارەى یەكێتى ئەوروپا ئه‌نجامه‌كان دژ بە توركیا بێت، به‌ تایبه‌تى له‌ هه‌ر دوو دۆسیه‌ى گرژییه‌كانى له‌گه‌ڵ یۆنان و دۆسیه‌ى گه‌ڕان به‌دواى گازى سروشتى.
 

ئیبراهیم كاڵن وتەبێژى سەرۆكایەتى توركیا رایگەیاند توركیا هیواخوازە هەنگاوەكانى لوتكەى یەكێتى ئەوروپا دژى وڵاتەكەى نەبێت، كە بڕیارە لە مانگى حوزەیرانى داهاتوو ئەنجام بدرێت.

كاڵن ئاماژەى بەوەش كردووه‌ زیادبوونى گرژییه‌كانى برۆكسل له‌ به‌رانبه‌ر توركیا، هەوڵەكانى توركیا بۆ كردنەوەى لاپەڕەیەكى نوێى پەیوەندییەكان شكست پێدەهێنێت.

توركیا هەوڵەكانى بەردەوامە بۆ ئەوەى رێگرى بكات سەركردەكانى ئەوروپا هەڵوێستى توند دژ بە وڵاتەكەیان لە لوتكەى داهاتوو بگرنەبەر، ئەوەش دواى ئەوەى مۆڵەتیان بە توركیا دا تا مانگى حوزەیران چاودێرى و هەڵسەنگاندنى ئەو هەنگاوانەى توركیا دەكەن، بۆ كۆتایى هێنان بە ناكۆكیەكانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین