ژنێکی ئەمریکیی بە تۆمەتی هەناردەکردنی کاڵا بۆ ئێران دەستبەسەر دەکرێ ئێران

نوچه‌نێت

وەزارەتی دادی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک گوتی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی ژنێكى ئەمریکیی دەکات کە بە تۆمەتی هەناردەکردنی کاڵا بۆ ئێران دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ژنێكى ئه‌مریكى ٤٧ ساڵ تەمەن بە ناوی "تینا چن" خاوەن کۆمپانیای Top One Zone، لە نێوان تەشرینی دووەمی ٢٠١٥ تا ئایاری ٢٠١٩ هەوڵی داوە ئەو کاڵا و کەلوپەلەی کە لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کڕیبووی لە ڕێگای چەند کۆمپانیایەکی هۆنگ کۆنگەوە بۆ ئێران هەناردە بکات. کۆمپانیای Top One Zone لە بواری هەناردەکردنی کەلوپەلی ئەلکترۆنی و کۆمپیوتەر چالاکی دەکات.

وەزارەتی دادی ئەمریکا گوتویەتی ئەو کارەی تینا چین پێشێلکردنی یاسای گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی بووە. 
ئەگەر ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە بە تاوانبار بناسرێت، ئەوپەڕی ٢٠ ساڵی زیندان و یەک ملیۆن دۆلار پێدانی غەرامەی بەسەردا دەسەپێت. 
دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، ئەمریکا چەندین گەمارۆی بە بیانووی جیاواز بەسەر ئێراندا سەپاندووە. واشنتۆن کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کۆمپانیاکانی وڵاتانی تر ناچار دەکات ئەو گەمارۆیانە جێبەجێ بکەن.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین