ئیدارەی بایدن دژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیارێکی دەرکرد
نوچەنێت
ئیدارەی جۆ بایدن ، دووبارە پێدانەوەی مۆڵەتی بەرهەمەهێنانی بە کۆمپانیای Delta Crescent Energy، بۆ کارکردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سووریا رەتکردەوە، ئەمەیش دوای لیدوانی بەرپرسێکی بالای ئەمریکا دیت بۆ ئاژانسی “AP".
بە گوێرەی یاساییەکانی ئەمریکا، هەر کۆمپانیاییەک بۆ کاکردن لە وڵاتی سووریا پێوسیتە مۆڵەت لە حکوومەتی فیدراڵی وەربگرێت بۆ کارکردن.
کۆمپانیای DCE لە ساڵی 2019 لە لایان جیمس کاین سەر بە حزبی کۆماری و باڵیۆزی ئەمریکا لە دانمارک لە سەردەمی جۆرج بۆشی دووەم دامەزراوە، هەروەها John Dorrier کە بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆماپانیایەکە، لەو باریەوە هۆشداری دەدات ودەڵێت" کۆمپانیایەکەمان بە بڕی 2 ملیار دۆلار گرێبەستی دوور مەودای نەوتی لە گەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەیە و، ئەو بریارە زیانێکی زۆر لە ئەو هاوپەیمانانەی ئەمریکا دەدات کە بەدرێژایی جەنگی داعش هاوکارمان بوون"
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەو بڕیارەی ئەمریکا گۆرانکارییەکی زۆر بەسەر سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکدا دەهێنێت و لە بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا نابێت کە هۆکار بوون بۆ لەناوبردنی داعش
هەروەها John Dorrier ووتی" بێ بەشکردنی هاوپەیمانەکانمان لە کەمکردنەوەی سزاییەکان لە ژێر خانی ئابووری ئابووری ناوچەکە، وەک ئەوەی لەسەردەمی ئیدارەی ئۆباما روویدا، دەرگایەکی گرنگ بۆ هەژموونەکانی ڕووسیا و ئێران دەکاتەوە لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا"
ناوچە دەوڵەمەندەکانی بە نەوت گاز لە سووریا دەکەونە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، کە لە لایان هێزەکانی سووریای دیموکراتی هاوپەیمانی ئەمریکا ئیدارە دەدرێن. لە ئابی ساڵی ڕابردوو، کۆمپانیای DCE دەستی بەکاری بەرهەمهێنان کردووە. لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی ئەو کۆمپانییە لە بیرە نەوتەکانی ناوچەکە، John Dorrier بە ئاژانسی “AP" راگەیاندووە، هیچ بەیاننەمەیەکی فەرمیان لە حوکوومەتی فیدراڵ بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام راگرتنی کار لەو کێڵگانە زیان لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەدات.
ئەم بڕیارەی ئیدارەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2019، ئیدارەی ئەمریکا لەسەردەمی دۆنالد ترەمپ، بڕیاری کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ورۆژهەڵاتی سووریا دەرکرد، تەنیا 900 سەربازی ئەمریکا لە ناوجەکدا مانەوە. لەو کاتە دۆنالد ترەمپ رایگەیاند، ئەوان بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان ماونەتەوە، بەلام دوی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، جۆن کێربی، وتەبێژی فەرمی پێنتاگۆن دووپاتیکردەوە، کە هێزە ئەمریکاییەکان بەشدار نین لە بەڕیوەبردنی کێڵگە نەوتیەکانی ناوچەکە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment