قهبارهى وهبهرهێنانى ئهمریكا له توركیا 13 ملیار دۆلاره
نوچهنێت
بهگوێرهى ههواڵێكى ئاژانسى ئهنادۆڵى توركى دوێنێ چوارشهممه 26ى ئایار كۆبوونهوهى ئهردۆغان لهرێگاى ڤیدیۆكۆنفڕاسهوه بهڕێوهچووه، ئهردۆغان باسى چهندان پلانى ئابوورى وڵاتهكهى كردووه.
سەبارەت بە هەناردەى توركیا بۆ ئەمریكا ئەردۆغان بە سەرمایەدارانى راگەیاند، لە چوار مانگى یەكەمى ئەمساڵ توركیا بە بڕى چوار ملیار و (٢٧٢) ملیۆن دۆلار كاڵاى هەناردەى ئەمریكا كردووە، ئەوەش بە رێژەى لە ٤٥% زیادى كردووە.
سەبارەت بە وەبەرهێنانى كۆمپانیاكانى هەردوولا لەو دوو وڵاتە ئەردۆغان وتى، " كۆمپانیاكانى وەبەرهێنانى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا لە توركیا بڕەكەى گەیشتۆتە (١٣) ملیار دۆلار، لەبەرانبەریشدا وەبەرهێنانى كۆمپانیاكانى توركیا لە ئەمریكا گەیشتۆتە حەوت ملیار و (٢٠٠) ملیۆن دۆلار".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، حكومەتى توركیا گرنگى تایبەت بەو پرۆژانە دەدات كە دەبێتە هۆى خێراكردنى گۆڕانكارى تەكنەلۆژیا لە توركیا و دروستكردنى هەلى كار بەشێوەیەكى ئەرێنى.
هەروەها روونیشى كردەوە وەبەرهێنانى پیشەسازى لە له سێ مانگى یهكهمى ئەمساڵ، بە بەراورد بە هەمان بەروارى ساڵى (٢٠٢٠) بە رێژەى 1.3% زیادى كردووە.
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە دا لە ساڵى رابردوودا، توركیا بەبڕى هەشت ملیار دۆلار وەبەرهێنانى نێودەوڵەتى بۆ ناو وڵاتەكەى راكێشاوە.
لە كۆتایى قسەكانى ئەردۆغان گوتى، لە ماوەیەكى نزیك پەیماننامەى ستراتیژى بۆ وەبەرهێنانى نێودەوڵەتى بۆ گەلەكەمان و وەبەرهێنەرانى راستەوخۆى نێودەوڵەتى لە توركیا رادەگەینین.
لەو كۆبوونەوە كۆمپانیاكانى، بوینگ، ئەمازۆن، مایكڕۆسۆفت، كیلۆگ، بیبسیكۆ، سیسكۆ، برۆكتۆر ئاند گامبڵ، جۆنسۆن، ئاند جۆنسۆن بەشدار بوون. ئەردۆغان لەو كۆبوونەوەیە هیواى خواست دواى كۆبوونەوەى (١٤)ىى حوزەیرانى داهاتوو لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەى، پەیوەندییەكانى نێوان هەردوو وڵات بچێتە قۆناغێكى نوێوەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment