دوای لیبیا، عێراق سوودمەندی یەکەمە لە هەناردەکردنی وزە بۆ ئیتالیا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

هاوردەکردنی نەوت لە وڵاتی ئیتالیا لە ئاداری ڕابردوو  بە رێژەی ٪60 بەزبۆتەوە بۆ ئەوەی بگات بە 4.7 ملیۆن تەن، ئەمەیش بەرزترین ئاستە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

 هەریەکە لە ڕووسیا و عێراق و لیبیا، سوودمەندی یەکەمن لە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی ئیتالیا، ئەمە لە کاتێکدایە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتانی ئازەربایجان و نێجیریا بۆ ئیتالیا رووی لە دابەزین کردووە.

ئیتالیا لە شوباتی 2021 بڕی 2.9 ملیۆن تەنی نەوتی هاوردە کردووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە مانگی ئادار بۆ زیاتر لە 4.71 ملیۆن تەن بەرزبۆتەوە. هەرچەندە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئازەربیاجان بۆ بازارەکانی ئیتالیا، لە 1.22 ملیۆن تەن بۆ 1.09 ملیۆن تەن کەمیکردووە، بەڵام لە پێشەنگی وڵاتە هەناردەکارانە، بە دوایدا لیبیا و وعێراق و ڕووسیا دێن.

ئاستی هەناردەکردنی نەوتی لیبیا بۆ ئیتالیا، لە 557 هەزار تەن بۆ 775 هەزار تەن نەوت بەرزبۆتەوە، بەڵام ئاستی هەناردەکنی نەوتی عێراق لە 209 هەزار تەن بۆ زیاتر لە 530 هەزار تەن زیادیکردووە، ئەمەیش بەرزترین ئاستە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

هەرچی ڕووسیایە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی لە سفرەوە بۆ زیاتر لە 508 هەزار تەن نەوت هەڵکشاوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین