له توركیا دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆن به مافیایهكهوه خهریكن
نوچهنێت
لە دوایین پێش هات دا شەوى چوارشەممە سادات پەكیر " Sedat Peker" تۆمارێكى ڤیدیۆیى لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى "تویتەر" بڵاو كردوە لەگەڵ هادى ئۆزیشیك رۆژنامەنووس پێكەوەن، بانگهشهی ئهوه دهكات سولێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆى توركیا هادى ئۆزیشكى وهك ناوبژیوان داناوه بۆ "هێوركردنهوهى دۆخهكه" و بڵاونهكردنەوەى ڤیدیۆكان لە "یوتیوب"، كه تێیدا بەرپرسانى نزیك لە حكومەتى توركیا بە تێوهگلان له گهندهلى و كارى نایاسایى و ناڕهوا تۆمهتبار دهكات.
تۆماره نوێیهكهى پاكیر پهرچهكردارى توڕهىى له ناوهنده توركییهكان دروست كردووه، له چهند كاتژمێرى رابردوودا ئهمه له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان دهركهوتووه، چالاكوانان و سیاسیەكانى تورك ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر ئەو تۆمارە ڤیدیۆیانە راستبێت، ئەوە بە"ئابڕوچوون" دادەندرێت، هەروەها ئاستى پەیوەندى نێوان دەزگاكانى دەوڵەت و سەركردەى مافیاكان ئاشكرا دەكات، ئهوهشی له راگهیاندنكاران له نێوان ههردوولا ههیه.
سیاسیەكان و چالاكوانانى توركیا پێیان وایە ئەو رووداوە مایەى بیرخستنەوەى نەوەدەكانى سەدەى رابردووە، ئەو كاتیش سەركردەى مافیاكان لەناوخۆى وڵات چالاكییان هەبوو، لهگهڵ ئهوهشدا راپۆرتهكانی راگهیاندنهكان باسیان له پهیوهندی نێوان مافییهكان و بهرپرسانى دهوڵهت دهكرد.
بۆچى سۆیلۆ؟
چاودێرانى تورك دەڵێن: بەئامانجگرتنى سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆی توركیا لە لایەن سادات پاكیرهوه، بەهۆى ئەوەیە لەو ساڵانەى دوایى سلێمان سۆیلۆ هەوڵى دەدا لە توركیا كۆتایى بە سەركردەى مافیاكان بهێنێت، ئەوەش ئەو سیاسەتەیە ئێستا پەیڕەوى دەكات.
سلێمان سۆيلۆ: دۆستەكانمان تەڵەيان بۆ داناينەوە
سۆیلۆ لەو ناوەندانەى پاڵپشتى پارتى دادوگەشەپێدانى فەرمانڕەوا دەكەن، خاوەن پێگهی جەماوەرییه، هەروەها لە ناوەندە پارێزگان خاوەنى جەماوەرێكى زۆرە، لە ساڵانى رابردووش رووبەڕووى تۆمەتى لەوجۆرە نەبۆتەوە.
سەبارەت بەو تۆمارە ڤیدیۆییانە سولێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆى توركیا رایگەیاند" داواى یاسایی لە دژى هادى ئۆزشیك رۆژنامەنووس و سلێمانى براى تۆماركردووە، بەتۆمەتى به ئاگاییهوه هاوكاریى رێكخراوهكهیان كردووه، جیا لهمهیش رۆژى دووشەممە سۆیلۆ بە تۆمهتى" سوكایەتى و بوختان" داوای یاسایی له دژی سادات پهكیر تۆماركرد.
له لایهكی ترهوه رۆژى چوارشەممە بەدەزگا راگەیاندنەكانى توركیاى رایگەیاند" ئەو دۆستانەى دەیانناسین تەڵەیان بۆ داناینەوە لەگەڵ سەرۆكى باندێكى مافیایى بهناوی ئێمه دانیشتوون، من لە ژیانم ساداتم نەبینیوە".
پاشان سۆیلۆ گوتیشى، "ئێمە دژى پارتى كرێكاران و رێكخراو و باندهكان خەبات دەكەین، من ئاواتەخوازم ئەو رۆژانەم نەدیبوایە".
لە بەرانبەردا دوێنێ هادى ئۆزیشك لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تویتەر داواى لێبوردنى لە وەزیرى ناوخۆى توركیا كرد و گوتى، "ئەو بە نیازباشى لەگەڵ سادات پهكیر دانیشتووە، سۆیلۆ ئاگادارى ئەو كۆبوونەوانە نەبووه".
هەروەك گوتیشى، " نە من و نە براكەم پەیوەندیمان به سۆیلۆ نهكردووه له سهر ئهم پرسه".
پێنج تۆمارى ڤیديۆیى
ماوەى دوو هەفتەیە سادات پەكیر چالاكییەكانى لە رێگەى لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە توڕى كۆمەڵابەتى"تویتەر"و ماڵپەڕى"یوتیوب" ڤیدیۆكانى بڵاودەكاتەوە، تا ئێستا پێنج ڤیدیۆى بڵاوكردۆتەوە، دانەیەكیان كاتژمێرێك زیاترە.
ڤیدیۆى پێنجەمى رۆژى (١٦)ى ئایار بڵاو كردەوە، پەكیر بە سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆى توركیا دەڵێت: "لەو هەفتەیە جارێكى تریش ئازارت دەدەم".
ڤیدیۆى چوارەمى لە (١٣)ى ئایار بڵاوكردەوە، پەكیر لەو ڤیدیۆیە بانگەشەى ئەوە دەكات، كە سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆ پێى گوتووە"خۆشم دەوێى" ساڵانى بەر لەهەڵاتنى بۆ دەرەوەى توركیا پاسەوانێكى پۆلیسى پێداوە.
سادات ئەو كاتەى لە توركیا بوو، دواى هەڵاتنیشى خاوەن جەماوەرێكى زۆرە، تەنانەت بۆ ماوەیەكى زۆر نازناوى "سەرۆك سادات پەكیریان" پێدابوو.
سادات پەكير سێ جار زيندانى كراوە
لە نەوەدەكانى سەدەى رابردوەوە لەسەر ئاستى بازنەیەكى فراوان سادات ناوێكى ناسراوە بوو، گهورهترین سەرۆكى دیارترین باندى مافییایه.
سادات پەكیر لە دایكبووى (١٩٧١) ویلایەتى سەكارییایە، چەندین جار لە ساڵانى (٢٠٠٥، ٢٠٠٧، ٢٠١٧) زیندانى كراوە.
بەو دواییە دادگاى توركیا بڕیارى بێتاوانى دهكرد، كە بە تۆمەتى هەڕەشەى كوشتن لە كۆمەڵە ئەكادیمیەك دەستگیركرابوو ، كه داواى دانوستان و چارەسەرى ئاشتییانەى دۆسیەى قەیرانى كوردییان كردبوو.
ئۆپۆزسیۆن داواى دەستلەكاركێشانەوە دەكات
لەنێوان تۆمەتەكانى سادات پەكیر و وەڵامەكانى سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆى توركیا، (پارتى داهاتوو، پارتى گەلى كۆمارى، پارتى دیموكراسى و پێشكەوتن، پارتى سهعادەت)كهوتوونهته خۆ.
رۆژى چوارشەمە ئەحمەدداود ئۆغلۆ سەرۆكى (پارتى داهاتوو) رایگەیاند، "ئاشكرایە وەزیرى ناوخۆى تواناى دەست لەكاركێشانەوەى نییە، پێویستە بەبێ چاوەڕوانى یەك دەقە لە پۆستەكەى لابدرێت و رێكارى یاسایى دەستپێبكات".
لە تویتێكیش رایگەیاند، "ناكرێت گرووپەكانى نەوەدەكان حكومى توركیا بكەن".
لاى خۆشیەوە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكى پارتى "سعادە" رایگەیاند" پێویستە لە نزیكترین كات سۆیلۆ لە پۆستەكەى لابدرێت، ئەگەر دەیەوێت خۆى لەو گومانە بێبەرى بكات. ئەوە ئەو رێگەیە كە پێویستە پرۆسەى لێكۆڵینەوەى پێیدا دەستپێبكرێت".
لەپاڵ ئەوەدا مستەفا یەنیر ئۆغلۆ جێگرى سەرۆكى پارتى دیموكراسى و پێشكەوتن رایگەیاند، "ناكرێت سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆ له ئهركهكهى خۆى بەردەوام بێت".
هەروەها راشیگەیاند، "پێویستە دەستبەجێ سلێمان سۆیلۆ ئەركەكەى خۆی بەجێبهێڵێت، وەزیرى ناوخۆ سوێندى لەسەر دەستوور خواردووە، سوێندى خواردووە پابەندى سەروەرى یاسا بێت، بۆیه پێویستە ئەو ئەركە جێبەجێ بكات بەتێگەیشتن لەوەى ئەو راسپێردراوە، كە دەستەبەرى ئاشتى بكات".
هەنگاوى داهاتوو چییە؟
تا ئێستا بەرانبەر ئەو تۆمەتانەى سادات پەكیر لەو پێنج ڤیدیۆ تۆماركراوە ئاراستەى حكومەتى توركیاى كردووە، حكومەت هیچ لێدوانێكى فهرمى نەداوە، بەگوێرەى هەندێك زانیارى دەزگا راگەیاندنەكانى نزیك لە سەرۆكى توركیا چاوەڕوان دەكەن رەجەب تەیب ئەردۆغان لێدوانى هەبێت لەسەر ئەو پرسە.
رۆژنامەى (تى٢٤)ى ئەلیكترۆنى چوارشەممە 19ى ئایار بابەتێكى بڵاوكردەوە تێیدا دەڵێت، "سۆیلۆ خراپترین رۆژگارى ژیانى سیاسى دەگوزەرێنێت، بەهۆى ئەو لێدوان و چالاكییانەى سادات پەكیر سەرۆكى باندى مافیایى".
ئەو رۆژنامە توركییە رایگەیاندوە"دادگاى توركیا لە چەند هەفتەى رابردوەوە هیچ دۆسەیەكى لێكۆڵینەوەى بۆ لێدوانەكانى سادات پەكیر نەكردۆتەوه".
رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەش كردوه، كه تا ئێستا چاوەكان لەسەر هەڵوێستى رهجهب تهیب ئەردۆغانن، بەتایبەت ئەو ڤیدیۆ تۆماركراوانە گەیشتوونەتە خاڵێك، كە دەخوازێت لە لایەن پەرلەمانى توركیاوە لێكۆڵینەوەی لهبارهیهوه بكرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند رێكخراوە تیرۆرستیەكان، باندى تاوان وەك مارى ژەهراوین، ئەگەر كەسى باش لەگەڵیان بێت، ئەوەى بەسەری هات دەبێت رازی بێت لهسهری".
بەڵام سەرۆكى توركیا ناوى سلێمان سۆیڵۆى نەهێنا، هیچ پەیامێكى پاڵپشتى روون و بەهێزى پێ نەدا، هەروەها بەراستەوخۆ باسی وردهكارییهكانی دۆسەى سادات پەكیرى نەكرد.
ئەو رۆژنامەیە روونیشى كردهوە" تۆمەتەكانى سادات پەكیر تەنیا سۆیڵۆى نەهەژاندووە، بەڵكو تهواوى پارتى دادوگەشەپێدانیشى هەژاندووە".
رۆژنامەكە دهشڵێ، "سەرەڕاى ئەوەش روون نییە، تەو تۆمەتانە تا چەندى تر بەردەوام دەبێت، بەكردەیش رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلى سەرۆكى مهههپه كۆبۆوە، كە بەوە ناسراوە پاڵپشتى سۆیلۆ دەكات ، ئەویش ئەمجارە بیرى لەو فاتەرە كردۆتەوە، لە داهاتوو هەڵوێست بۆ ئەوە وەردەگرێت"
سهرچاوه: حوڕه
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment