قایمقامى شنگال: ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ شنگال بكرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

نوچه‌نێت مه‌حما خه‌لیل قایمقامى قه‌زاى شنگال رایگه‌یاند، په‌كه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ شنگال ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك بسه‌پێنێ و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پاك له‌ شنگال زۆر زه‌حمه‌ته‌".

مه‌حما خه‌لیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى ئایار لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه‌ و گوتوویه‌تى، "په‌كه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ته‌واوى شنگال سه‌پاندووه‌ و كچان و گه‌نجان ده‌خاته‌ ریزى چه‌كداره‌كانى وره‌وانه‌ى قه‌ندیلیان ده‌كات، دواى مه‌شقكردنیان ده‌یانگێڕێته‌وه‌ شنگال".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى مه‌حما خه‌لیل باس له‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌مشێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌ شنگال زۆر زه‌حمه‌ته‌، بۆیه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت".

مه‌حما خه‌لیل باس له‌وه‌یش ده‌كات هه‌ر چه‌نده‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانى عێراق به‌ داوى یه‌كتر سه‌ردانى شنگال ده‌كه‌ن، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ وه‌ك پێشتر خراپه‌ و نه‌گۆڕاوه‌.

له‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك به‌ ناوى رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال، بڕگه‌یه‌كى گرنگى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ باس له‌ ده‌ركردنى ته‌واوى هێزه‌ میلیشیاكانى شاره‌كه‌ ده‌كات، كه‌چى تا ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و هێزانه‌ له‌ شاره‌كه‌ ماون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین