سوتاندنی قورئانی پیرۆز ناڕەزاییەكانی توركیای بەرانبەر سوید زیاتركرد
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
خاڵوسى ئاكار، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ره‌خنه‌ى توند له سويد ده‌گرێت به‌رامبه‌ر خۆپيشاندانى ڕێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد و رێگرينه‌كردنی پۆليسى سويد له سوتاندنى قورئانى پيرۆز، لە لایەن ڕاسموس پالودان، سه‌رۆكى پارتى ڕاستره‌وى دانيمارك (سترام كورس) له به‌رده‌م قونسوڵخانه‌ى توركيا.
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا له كۆبوونه‌وه‌ى گرووپى به‌رگريى ئۆكراينا، ره‌خنه له پال جۆنسۆن، وه‌زيرى به‌رگرى سويد ده‌گرێت كه رايگه‌ياندبوو له‌سه‌ردانى بۆتوركيا، "ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پرۆسه‌يه ده‌كه‌ين."
له به‌رانبه‌ردا ئاكار ياداشته سێقۆڵيه‌كه‌ى مانگى حوزه‌يرانى ڕابردوو له مه‌دريد له نێوان توركيا و سويد و فينله‌ندا واژۆكرا بیرهێنایەوە و گوتی، "ته‌نيا داواكارى ئێمه له‌م ياداشته‌دا جێبه‌جێكردنى به لێنه‌كانيانن، ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ين ئه‌و ئه‌ركانه‌ى لەسەریانە لە وڵاته‌كانييان جێبه‌جێيبكه‌ن."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، سه‌باره‌ت به خۆپيشاندانه‌كانى لایەنگرانی په‌كه‌كه له دژى ئه‌ردۆغان و مۆڵه‌تدانى پۆليس به‌سوتاندنى قورئانى پيرۆز له به‌رده‌م باڵيۆزخانه‌ى توركيا گوتى، "به‌رامبه‌ر به‌م كرده‌وانه بێدەنگ بوون، ده‌بوايه ڕێوشوێنى ئه‌منى و خۆپارێزى بگيرايه‌به‌ر."
هه‌روه‌ها ئه‌كار سه‌باره‌ت به سه‌ردانييه‌كه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى سويد بۆ توركيا له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ره‌خنه‌ى زۆر توندى لێگرت و ئێمه شايه‌تحالين كه سه‌رۆكه‌كه‌تان هيچ ڕێوشوێنێك ناگرنه به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌م كرده‌وانه دژى سه‌رۆكه‌كه‌مان و بۆيه له‌م كاته به‌دواوه سه‌ردانييه‌كه‌ى وه‌زيرى به‌رگريى سويد هيچ ماناييه‌كى نييه و بۆيه‌ش سه‌ردانه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
لە لایەكی ترەوە مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هه‌ر سه‌رباره‌ت به مۆڵه‌تى خۆپيشاندانه‌كه‌ى سويد كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ركرد قورئانى پيرۆز بسوتێنێت له به‌رده‌م قونسولخانه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "ئه‌م كرده‌وه‌يه رق و كينه، ئيسلامۆفۆبيا ئازادى بيركردنه‌وه نييه. ئه‌م كرده‌وه شێتانه‌ييه له سويد سوكايه‌تييه به ئاين و ئيسلام و كتێبى قورئانى پيرۆزمان."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا گوتیشی، ڕێكارى پێويستمان گرتۆته‌به‌ر دوێنێ باڵيۆزى سويدمان له ئه‌نقه‌ره ئاگاداركردۆته‌وه و هۆشداريمان پێداوه، هه‌روه‌ها باڵيۆزى توركيا له ستۆكهۆڵم ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد كۆبووينه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌كر بۆزداغ، وه‌زيرى دادى توركيا سه‌باره‌ت به‌م خۆپيشاندانه‌ى سويد له لاپه‌رى فه‌رمى خۆى له تويته‌ر له لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد، "ئيدانه‌ى پۆليس و حكومه‌تى سويد ده‌كه‌م كه رێگه‌يان به‌م كرده‌وه‌يه قێزه‌وه‌ن و نه‌فره‌تييه داوه دژى كتێبى قورئانى پيرۆز. ناكرێت ئازادى بيركردنه‌وه بكرێته بيانوو يان به‌رگێك بۆ سوكايه‌تى و بێرێزيكردن به كتێبى مليۆنان موسوڵمان."
هاوكات له‌گه‌ڵ سوتاندنى كتێبى قورئانى پيرۆز له به‌رده‌م بڵيۆزخانه‌ى توركيا، ناكۆكييه‌كانى توركيا و سويدى زياتركرد بۆ په‌يوه‌ستبوونى سويد به ناتۆ، له توركيا ناره‌زايه‌تيه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه جگه له توركيا هه‌ريه‌ك له وڵاتانى جيهانى ئيسڵامى به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره كاردانه‌وه‌يان پيشانداو ئيدانه‌يان كرد، هه‌ندێك له‌م وڵاتانه‌ش كوێت و پاكستان و سعووديه و ئێران سوتاندنى قورئانى پيرۆز له‌لايه‌ن ڕاسموس پالودان ڕاستره‌وى توندڕه‌و له‌سويد شه‌رمه‌زاركرد.
هه‌روه‌ها تۆبياس بيلسترۆم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆره كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان رايگه‌ياند، "سوتاندنى قورئانى پيرۆز له‌لايه‌ن ڕاسموس پالودان، ئيستفزارى ئيسلامۆفۆبياكان ترسناكن.
لەبەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، له سويد ئازادى ڕاده‌ربرين به‌رفراوان و به‌هره‌مه‌نده، به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانايه نييه كه ئێمه يان حوكمه‌تى سويد پشتگيرى له‌و بۆچوونانه بكه‌ين كه ئه‌نجام دراون.
ڕاسموس (سترام كورس)، سوتاندنى قورئانى پيرۆزى له نزيك باڵيۆزخانه‌ى توركيا له ستۆكهۆڵم وروژاند، ئه‌مه‌ش بوه هۆى كارادانه‌وه‌يه‌كى زۆر له‌لايه‌ن وڵاته موسولمانه‌كان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment