مەسرور بارزانى و جینین پلاسخارت گفتووگۆى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکدا چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20)ی ئایاری (2021)، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە، جگە لە باسکردنى بارودۆخی عێراق بە گشتی، هەروەها دەشڵێت، "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیمان تاووتوێ کرد."

مەسرور بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا لە لاپەڕەى فەرمى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبوک،  ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە بارەى دیدارەکەى لەگەڵ جینین پلاسخارت، دەڵێت،"جه‌ختمان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه." 

هەروەها سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى ناڕۆکى گفتووگۆکەیان ئاماژە بەوەش دەکات، "ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش" به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌يان بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین