وڵاتانی ئاسیا رەتیدەکەنەوە واز لە بەرهەمهێنانی نەوت وگاز بهێنن ئابووری جیهان
زۆری تێچووی بەرهەمهێنانی وزەی سەوز، ئاستەنگەکانی بەردەم هەر ولاتێک لە بەرهەمهێمنانی وزەی دۆستی ژینگە،تێروانینی جودای لە لایان وڵاتانی بەرهەمهێن و بەکاربەری وزە لە جیهاندا دروستکردووە.

نوچەنێت

بەرپرسانی وزەی وڵاتانی ئاسیا  داواکاری ناوەندی وزەی جیهانی رەتدەکەنەوە، بۆ واز هێنان لە بەرهەمهێانی وزەی بەردینی، و بە پێچەوانەی سیاسەتی ئاسایشی وزەی وڵاتەکانیان دەبینن.

کۆمپانیایەکانی وزەی ئاسیا (ئوستراڵیا، یابان، فلیپین) رایانگەیاند" هەرچەندە دیدگای ناوەندی وزەی جیهانی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆنە، بەڵام ڕێگا چارەی تر هەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، چونکە پلانی وزەی سەوز، لە ڕووی تەکنیک و تێچووە کاریگەری زۆر دەخاتە سەر ئاسایشی وزەی وڵاتەکانمان"

ناوەندی وزەی جیهانی ڕۆژی سێشەمە 18/5/2021، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە دیدگای وزە بۆ ساڵی 2030 بڵاوکردەوە و پێشنیاری وەستاندنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە وزەی بەردینی خستەڕوو، بە تایبەت لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز و خەڵووز، هەروەها ڕاگرتنی ئەو وێستگانەی کە بە خەڵووز کاردەکەن تا ساڵی 2030. جگە لەوەی سەپاندنی سزا و باج بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی ئوتومبێل کە بە گاز و بەنزین کاردەکەن تا ساڵی 2035.

کاردانەوەی یابان

جێگری بەرێوەبەری ناودەوڵەتی لە وەزارەتی ئابووری و بازرگانی یابان،"ئاكيهيسا ماتسودا" لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی وزەی جیهانی ووتی" حکوومەتی یابان هیچ پلانێکی بۆ ڕاگرتنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە نەوت وگاز و خەڵووز نیە".

هەروەها دووپاتی کردەوە کە راپۆرتی ناوەندی وزەی جیهانی، جەخت لەسەر یەک خاڵ دەکاتەوە کە ئەویش کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆنیە بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر كاربۆنی تا ساڵی 2050، بەڵام ئەم بڕیارە لەگەڵ سیاسەتی حکوومەتی یابان یەکناگرێتەوە.

ئاكيهيسا ماتسودا ووتیشی" یابان پێویستی بە پاراستنی ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی هەیە، بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، بۆ ئەو مەبەستە لە هەوڵی بەردەوام دەبین، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن تا ساڵی 2050". بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای BP، دوای چین و هیندستان، یابان، سێیەم وڵاتە لە بەرهەمهێننای کاربۆنی دژە ژینگە.

کاردانەوەی ئوستراڵیا

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمەڵەی نەوت و گازی ئوستراڵیا “ئەندرۆ ماکونڤیل” لەبارەی راپۆرتەکەی ناوەندی وزەی جیهانی ووتی" ڕاپۆرتەکەی ناوەندی وزەی جیهانی هیچ گرنگیەکی بەو پرسانە نەداوە کە لە دەرەوەی سێکتەری وزەن و کاریگەریان  دەبێت لە سەر داهاتووی بەرهەمهێنانی نەوت گاز، ئەمەیش وا دەکات ئێمە زیاتر گرنگی بە بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە نەوت و گاز بکەین"

هەر لەو باریەوە ئەمڕۆ وڵاتی ئوستراڵیا، بە گوژمەی 467 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ بەرهەهێنانی وێستگەیەکی کارەبا تەرخانکرد، هاوکات  کۆمپانیای Woodside Petroleumـی ئوستراڵی  تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، کار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کێڵگەییەکی گازی باشووری وڵاتەکەی دەکات بە گوژمەی 11 ملیار دۆلار. 

کاردانەوەی فلیپین

لە وڵاتی فلیپین، خەڵووز بە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەی وڵاتەکە دادەنرێت، و کار لەسەر پرۆژەی نوی نەوت وگاز و خەڵووز دەکات بۆ دابینکردنی وزەی پێویست.

لەو باریەوە وەزیری وزەی فلیپین رایگەیاند" ئەو پرۆژانەی فلیپین هاوکاتر دەبن لە بەرزکردنەوەوی ئاستی بژیوی ژیانی تاکی وڵاتەکە لە ناوەندەوە بۆ بژیوی بەرز، بۆیە راپۆرتەکەی ناوەندی وزەی جیهانی هیچ خزمەتێک بە ئاسایشی وزەی وڵاتەکەمان ناکات"

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین