ئەمریکا گەورەترین وێستگەی خەڵووز دادەخات ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمریکا گەورەترین وێستگەی خەڵووزی بەرهەمهێنانی کارەبای لە ویلایەتی یۆتا دادەخات، ولە ساڵی 2025 لە رێگەی وزەی پاکەوە کارەبای ویلایەتەکە بەرهەمدەهێنێت. پرۆژەی Intermountain   Power، گەورەترین پرۆژەی ویلایەتی یۆتایە توانای بەرهەمهێنانی 1800 مێگاوات کارەبای هەیە و لە ساڵی 1986 کراوەتەوە و توانای دابینکردنی کارەبای بۆ شەش ویلایەتی ئەمریکا هەیە و400 هاوڵاتی ئەمریکا لەو وێستگەیە کاردەکەن.

وتەبێژی پرۆژەی  Intermountain Power، جۆن وارد دەڵێت" پرۆژە نوێیەکەی ئێمە شوێنپەنجەیەکی دیاری دەبێت، بە تایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی 2025 وزەی تەواو دەکڕین و دەبین بە خاوەن ژێرخانێکی گونجاو و دەتوانین وزەی پاک بەرهەم بهێنین".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی 2025 پرۆژە نوێیەکە گازی سەوز"هایدرۆجین" و گازی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی 840 مێگاوات کارەبا بەکار دەبات، لە داهاتوودا ئەو رێژەیە بەرزدەکەینەوە بۆ 2400 مێگاوات کارەبا لە 2040ـدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین