عێراق تا ساڵى 2048 ناتوانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره به‌دواداچوونێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌باره‌ى قه‌رزه‌كانى عێراق ئه‌نجام دراوه. تێیدا جیا له چه‌ند شڕۆڤه‌كارێكى ئابوورى مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئابووریناس و راوێژكارى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراق بۆ كاروبارى دارایى قسه‌ى كردووه و چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى عێراق ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح قه‌رزه ده‌ره‌كى و ناوخۆییه‌كانى عێراق ده‌گاته 113 ملیار دۆلار، 40 ملیار له‌و قه‌رزه بۆ سه‌رده‌مى هه‌شتاكان و نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هه‌ڵواسراوى ماونه‌ته‌وه، جیا له‌مه‌یش 23 ملیار دۆلار له سه‌رده‌مى شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى عێراق و ده‌بێت بدرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌رزى ناوخۆ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "قه‌رزى ناوخۆ ده‌گاته 50 ملیار دۆلار" جیا له‌و قه‌رزانه‌یش عێراق قه‌رزى هه‌شت ده‌وڵه‌تى له ئه‌ستۆیه و ئه‌وانیش به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه. ئێران و سعوودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات و كوێت له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه بڕى قه‌رزه‌كه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ى 40 ملیار دۆلار، تا ئێستایش ئه‌و وڵاتانه ره‌زامه‌ندیان نه‌داوه له قه‌رزه‌كانیان خۆشبن، هه‌رچه‌نده پابه‌ندكراون به "یانه‌ى پاریس"وه.
جگه له‌و قه‌رزانه عێراق له 2004 توانیویه‌تى نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار له ئه‌ستۆى خۆى لابدات، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى "یانه‌ى پاریس" كه كار ده‌كات بۆ سووككردنى قه‌رزى وڵاتان. ئه‌و كات عێراق قه‌رزارى 65 وڵات بوو، 19 له چوارچێوه‌ى یانه‌ى پاریس بوون و 46 وڵاتى تریش له ده‌ره‌وه‌ى یانه‌كه بوون.
له ساڵى 1991 وه عێراق پابه‌ند كراوه به‌وه‌ى 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى داگیركردنى كوێت بداته‌وه، بڕێ هه‌ره زۆرى داوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر هیچ قه‌رزى تر نه‌كات
دانه‌وه‌ى قه‌رزى عێراق ساڵى 2048 ته‌واو ده‌بێت
عه‌لى لامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى عێراق لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره داوه و گوتوویه‌تى، "هیچ خواستێكى سیاسى راسته‌قینه نییه، بۆ راگرتنى قه‌رز و دانه‌وه‌یان و وه‌ستاندنى سووده‌كانى" ئه‌مه له كاتێكدایه به‌گوێره‌ى لێدوانه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره سوودى قه‌رزى ده‌ره‌كى له دوایین بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 ده‌گاته 15 ملیار دۆلار.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ عێراق ده‌توانێ تا ساڵى 2048 ته‌واوى قه‌رزه‌كانى بداته‌وه؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره وه‌ڵامێكى نه‌رێنى هه‌یه و پێیوایه به‌هۆى كێشه‌كانى عێراق و رووداوه له ناكاوه‌كانى ناتوانرێ ئه‌م كاره بكرێت.
ماڵپه‌ڕى جه‌زیره ناونیشانى به‌دواداچوونه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه داناوه "ئایا عێراق له ساڵى 2048 ده‌توانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه؟" سه‌باره‌ت به‌دیاركردنى ئه‌و مێژووه، له راپۆرته‌كه روونكردنه‌وه دراوه له‌وه‌ى عێراق هه‌ندێك قه‌رزى درێژخایه‌نی كردووه، كه له ساڵى 2048 كۆتایى دێت.
عه‌قیل ئه‌نسارى ئابووریناس ده‌ڵێ، "سه‌باره‌ت به 23 ملیار دۆلار كه له سندووقه‌كانى گه‌شه‌پێدان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه، ئه‌و قه‌رزانه به مه‌رجى ئاسان و سوودى كه‌م دراون، درێژخایه‌نن، وه‌ك قه‌رزى ژاپۆن كه بڕه‌كه‌ى حه‌وت ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره و بۆ ماوه‌ى 40 ساڵه له ساڵى 2043 كۆتایى دێت، ئه‌وانه‌ى تریش له پێنج تا 35 ساڵن، واته ئه‌گه‌ر عێراق هی قه‌رزێك نه‌كات ئه‌وا ده‌توانێ قه‌رزى خۆى له نزیكى ساڵى 2048 بدات، ته‌نیا قه‌رزه‌كانى یانه‌ى پاریس نه‌بێت".
ئه‌و ئابووریناسه باس له‌وه ده‌كات پێویسته عێراق جارێكى تر دانوستاندن له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس بكات، بۆئه‌وه‌ى به‌شێكى تر له قه‌رزه‌كانى سووك بكات.
له راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره هاتووه، "ساڵ له دواى ساڵ چاره‌نووسى ئابوورى عێراق به‌ره‌و داڕووخان و نادیاریى ده‌چێت و قه‌رزه‌كانى ده‌ره‌وه و ناوخۆى زیاد ده‌بێت، ئابووریناسان ده‌ڵێن قه‌باره‌ى قه‌رزى سه‌ر ئه‌ستۆى عێراق 100 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه كه زۆربه‌یان به‌رهه‌مى كارى سیاسى دواى ساڵى 2003 و شكستى حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانه له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت له‌ڕووى ئابوورى و ئاسایش و سیاسه‌ت و ته‌ندروستییه‌وه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment