عومەرى سەید عەلى: بەهۆى نەبوونى یەکڕیزى یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ ناکرێن
نوچەنێت:
عومەرى سەید عەلى، ئەمڕۆ چوارشەممە (19)ى ئایارى (2021) لە بەشێکى قسەکانى لە کۆنفرانسى یەکڕیزى و دەستوور جەختى لە یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان کردەوە و گووتیشى، یەکڕیزی دەستەبەرکەری دەستوورە، زۆبەى ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان و ئەو رێنماییانەی لە حکومەتەوە دەردەچن جێبەجێ ناکرێن، بە هۆى نەبوونی یەکڕیزییە.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەو دوو هێزە سەرەکییە لێی بەرپرسیارن کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، یەکڕیزی لە کوێ بێنین لە کاتێکدا دوو ئیدارەمان هەیە، دوو هێزی چەکدارمان هەیە، دوو ئاسایش و دوو پەروەردە و دوو تەندروستی و دوو داراییمان هەیە.
جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە (19)ى ئایارى (2021)، بە ئامادەبوونى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، رێواز فایق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، هەروەها لەگەڵ زۆربەى بەرپرس و سەرکردەى هێزە سیاسییەکان کۆنفرانسى یەکڕیزى و دەستوور لە زانکۆى کوردستان بەڕێوەچوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment