پاڤڵ تاڵەبانى: دەتوانین زۆر بە ئاسانی لە یەک نزیک ببینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پاڤڵ تاڵەبانى، لە کۆنفرانسى یەکڕیزیی و دەستوور دەستوور ڕایگەیاند، ئەگەر هێزە سیاسییەکان رێککەوتن نەکەن و یەکڕیز نەبن،  زیانی گەورە دەکەین و ئامانجی لایەنەکانیش لەنوسینەوەی دەستور بۆ حزبەکان نییە، بەڵكو دەبێت دەستور بۆ پارێزگاریکردن لەمافەکانی گەلی کوردستان بێت.

سەبارەت بە نووسینەوەى دەستوورى هەرێمى کوردستان، هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بەوەکرد، دەبێت دەستور بۆ حزبەکان نەبێت بەڵکو دەبێت دەستور بۆ پارێزگاریکردن لەمافەکانی گەلی کوردستان بێت، هەروەها دەستور دەبێت سنور بۆ دەسەڵاتی حزبەکان و دەسەڵاتی سەربازی دابنێت.

هەروەها گووتیشى، ئەوەی کە ئێستا هەیە زۆر دوورین لە یەک. دەتوانین زۆر بە ئاسانی لە یەک نزیک ببینەوە و گەلەکەمان ئاشت بکەینەوە. دەبێت بەرنامەیەکمان هەبێت، دەستوورەکە زۆر گرنگە و پێویستی بە ئیشێکی زۆر جیددی و لێکۆڵینەوەیە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە (19)ى ئایارى (2021)، بە ئامادەبوونى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، رێواز فایق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، هەروەها لەگەڵ زۆربەى بەرپرس و سەرکردەى هێزە سیاسییەکان کۆنفرانسى  یەکڕیزى و دەستوور لە زانکۆى کوردستان بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین