چاکسازیى لە ژمارەى پاسەوانى بەرپرسان دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە پێى نوێترین ڕێنمایى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، ژمارەى پاسەوانانى بەرپرسانى حکوومەتى و حیزبى کەم دەرێتەوە، لەمەدوا قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە تەنها دوو پاسەوانیان دەبێ.

بەپێى ڕاگەیێندراوى هێزەکانى ناوخۆ لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک، وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌مه‌ودا ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسانی حکومی و حزبی ڕێکده‌خرێته‌وه‌و له‌و شوێنانه‌ی ژماره‌یان زیاده‌ که‌مبکرێته‌وه‌.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، ژماره‌ی پاسەوانی وه‌زیره‌کان له‌ شه‌ش پاسه‌وانه‌وه‌ بۆ دە پاسه‌وان زیادکراوه‌. 

دەقى خشتەى ژمارەی پاسەوانی بەرپرسانی هەرێم:

وه‌زیر/ 10 پاسه‌وان.
بریکاری وه‌زیر/ پێنج پاسه‌وان.
پارێزگار/ هه‌شت پاسه‌وان .
جێگری پارێزگار/ دوو پاسه‌وان.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان/ سێ پاسه‌وان.
سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان/ شه‌ش پاسه‌وان.
جێگری سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه/‌ سێ پاسه‌وان.
سه‌رۆک دادگا مه‌ده‌نییه‌کان/ سێ پاسه‌وان.
دادوه‌ری مه‌ده‌نی/ دوو پاسه‌وان.
سه‌رۆکی داواکاری گشتی/ سێ پاسه‌وان.
ئه‌ندامی داوکاری گشتی/ دوو پاسه‌وان.
قایمقام/ دوو پاسه‌وان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌/ دوو پاسه‌وان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ/ سێ پاسه‌وان.
پشکنه‌ری کارگێڕی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ یه‌ک پاسه‌وان.
په‌رله‌مانتار/ سێ پاسه‌وان.
فه‌ریق ئه‌وه‌ل/ چوار پاسه‌وان.
فه‌ریق/ سێ پاسه‌وان.
لیوا/ دوو پاسه‌وان.
عه‌مید/ یه‌ک پاسه‌وان.
عه‌قید/ یه‌ک پاسه‌وان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین