مەسرور بارزانى: هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌ رۆژ پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروست ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کورردستان، یەکێک گەورەترین کارگەى بەرهەمهێنانی ئاسن بەناوى (مێد ستیل) لە هەولێر کردەوە، لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمرۆ سێ شەممە (18)ى ئایارى (2021)، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە مەراسیمیکردنەوەى کارگەى بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل) ڕایگەیاندن، ئه‌م كارگه‌یه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی (350) هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه‌ كه‌ نه‌ك بۆ كوردستان، به‌ڵكو دەتوانێ بەرهەمەکانى بۆ عێراق و  شوێنه‌كانی دیكه‌شی بنێرێت، هەروەها ئەم کارگەیە هه‌ل یكار بۆ زیاتر له‌ (1000) هەزار کەس ده‌ڕه‌خسێنێت.

مسرور بارزانى لە مەراسیمەکەدا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئێمه‌ ته‌نیا به‌ڵێن ناده‌ین، به‌ڵكو به‌ڵێنه‌كانیشمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا، كه‌ پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان.

هەروەها سەرۆک حکوومەتى هەرێمى کوردستان، گووتیشى، كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و سامانه‌ سرووشتییه‌كه‌ی، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌كو پێویست سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه‌، ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و ژێرخانه‌ ئابوورییه‌ی، كه‌ پێویسته‌ كوردستان بخاته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.

لە وتارەکەیدا مسرور بارزانى جگە لە سوپاسکردنى ئەو هەوڵانە و سەرمایەداران، دەشڵێت، داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌موو كه‌رته‌كان، وه‌كو كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، ته‌نانه‌ت بواری خوێندن و فێركردن و كه‌رتی ته‌ندروستیش، بكه‌ن. ئێمه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ و گه‌وره‌مان هه‌یه‌، دیدێكی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو روویەكه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین