خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئایار ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه له راپۆرتێكدا باس له به‌رده‌وامبوونى ئه‌و گرژییانه ده‌كات كه به‌هۆى كوشتنى ئیهاب وه‌زنى چالاكوان له عێراق دروست بووه و ئێستایش به‌رده‌وامه.
ئیهاب وه‌زنى له هه‌شتى ئه‌م مانگه‌دا له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له كه‌ربه‌لا كوژرا، خێزانه‌كه‌ى و چالاكوانانى كه‌ربه‌لا و شاره‌كانى تر‌ى عێراق چه‌ند جارێك داوایان كردووه، حكومه‌تى عێراق بكوژه‌كان ئاشكرا بكات، یانیش پارێزگار و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى شاره‌كه‌یان له‌سه‌ر كار لابدات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌كراوه.
دوایین مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و داوایانه دوێنێ بوو، به‌ڵام وه‌ك ده‌ركه‌وت هیچ یه‌كێك له داواكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراوه و بۆیه به سه‌دان كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ماڵپه‌ڕى كه‌نالى عه‌ره‌بییه باسى له‌وه كردووه، چالاكوانان دروشمى "ئیهاب به شه‌ڕه‌فتره له تاران"یان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه باس له‌وه ده‌كات مه‌ڕوان خه‌فاجى براى وه‌زنى ئاشكراى كردووه، چالاكوانان و نوێنه‌رانى سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه، بۆئه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه و رێگه‌نه‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه به چ میكانیزمێك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارییان كردووه.
له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 خۆپیشاندان له عێراق ده‌ستیپێكرد و تا ئێستایش به‌رده‌وامه، له سه‌ره‌تادا خۆپیشانده‌ران توانیان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و دواتریش حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان ناچار كرد، بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بده‌ن، كه‌چى ئێستا كه بڕیاره مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بكرێت، خۆپیشانده‌ران وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كوشتنى چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان، ده‌یانه‌وێ بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره خۆپیشانده‌ران بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌برى ئه‌وه‌ى بچنه ناو ركابه‌رییه‌كه و چه‌ند كورسییه‌كى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن. رۆژنامه‌كه پێیوایه ئه‌ركى ئه‌وان ئاسان نییه، چونكه حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات خۆیان سه‌پاندووه و مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكومه‌تى كازمى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌گه‌رى دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌ژێر فشارى بایكۆتكردنى له‌لایه‌ن جووڵانه‌وه ناڕازییه‌كه ئه‌وا ده‌رفه‌تێكه بۆ حكومه‌تى كازمى بۆئه‌وه‌ى پشوویه‌ك بدات، چونكه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له دیمه‌نه‌كان رۆڵێكى په‌راوێزخراوى هه‌یه و تواناى ئه‌وه‌ى نیییه رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له دۆسیه‌ى كوشتنى چالاكوانان هه‌بێت.
حوسێن غورابى چالاكوان و ئه‌ندامى ره‌وتى به‌یتى وه‌ته‌نى كه سه‌ربه خۆپیشانده‌رانه له لێدوانێكى كه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به دوورى ده‌زانێ له بارودۆخێكى وه‌هادا هه‌ڵبژاردن بكرێت، به تایبه‌تى كه خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاستى گرژییه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه. حوڕه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه له 25ى ئه‌م مانگه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هێزه ئه‌منییه‌كان له ئێستاوه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن.
غورابى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به هه‌ڵبژاردنى تشرین ناوده‌برێت، بۆیه ده‌بێت به مه‌رجه‌كانى تشرینیش به‌ڕێوه‌بچێت"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment