بە ڤیدیۆ ببینە ئەو دایک و باوکەی کوڕەکەیان کوشت چۆن تەرمەکەی بە عەلاگە دەگوازنەوە ئێران

نوچه‌نێت

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە دایک و باوکی بابەک خۆڕەمدین، دەرهێنەری ئێرانی، کوڕەکەیان کوشتووە و دوای پارچە پارچەکردنی تەرمەکەی فڕێیان داوەتە ناو زبڵدانيَكى شارۆچکەی ئێکباتان لە تاران، ئەمڕۆ ڤیديۆیەکی کاتی گواستنەوەی تەرمەکە لە ناو جانتایەک و چەند عەلاگەدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە.

پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە دایک و بابی ئەو دەرهێنەرە دانیان بە کوشتنی منداڵەکەیاندا ناوە. دادگای تاوانی تارانیش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردبووەوە.

باوکی بابەک خۆڕەمدین لە دانپێدانانەکانیدا بۆ پۆلیس، جگە لە ناکۆکی نێوان خۆی و کوڕەکەی ئاماژەی بەوە کردبوو کە کوڕەکەی سەڵت بووە و هاوسەرگیری نەکردووە، بۆیە سەرەتا مادەی سڕکەری پێداوە و بێهۆشی کردووە و پاشان بە چەقۆ کوشتویەتی و دوای پارچە پارچەکردنی تەرمەکەی خستوویەتیە ناو حاوی زبڵەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئایار، ئاژانسی هەواڵی "ئیندێپێندێنت" وردەکاری زیاتری لەو بارەوە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، باوکە بکوژەکە گوتویەتی: "کوڕەکەم هاوسەرگیری نەکردبوو و ئێمەی ئازار دەدا و تەنگیپێهەڵچنیبووین و ڕۆژ نەبوو ئازارمان نەدات و جوێنمان پێ نەڵێت و هەر کارێکی بویستایە دەیکرد، بۆیە من و دایکی بڕیارمان دا بیکوژین بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ئابڕوومان نەچێت. سەرەتا حەبی خەومان پێدا و کاتێ بێهۆش بوو من بە چەقۆ کوشتم و تەرمەکەییم بردە ناو حەمام، دواجار بۆ ئەوەی بتوانم لە ماڵەوە بیبەمە دەر پارچە پارچەم کرد و خستمە ناو جانتایەک و لەگەڵ هاوسەرەکەم تەرمەکەمان لە ماڵ بردە دەرەوە و خستمانە ناو حاوییەی زبڵەکان".

"ئێران" دایکی بابەک خۆڕەمدین و "ئەکبەر" باوکی ئەو دەرهێنەرە کە ٨١ ساڵ تەمەنیەتی، بە بێ ئەوەی لە تاوانەکەیان پەشیمان بن، گوتویانە: "ئازاردانە بەردەوامەکانی کوڕەکەیان و ئەوەی کە قەبووڵی نەکردووە لەوان جیا بێتەوە و بە تەنیا ژیان بکات و ئەو شێوە ژیانەی کە هەڵیبژاردبوو"، بووە هۆی ئەوەی بیکوژن.

هەروەها ئەو باوکە بە پۆلیسی ڕایگەیاندووە کە کوڕەکەم هاوسەرگیری نەکردبوو و چەندین جار لەگەڵ ژنانی تر پەیوەندی هەبووە، بۆیە نەک لە کوشتنی پەشیمان نییە، بەڵکو چەندین جار شوکری خودای کردووە کە کوڕەکەی کوشتووە.

ئەو ڤیدیۆیەی کە بە کاميراى ئةو بالَةخانةية تۆمارکراوە کە ئەو خێزانە تیایدا نیشتەجێبوون، دەری دەخات کە نیوەشەوی ١٥ی ئایار، ئەو دایک و باوکە بەتەمەن چەندین عەلاگە و جانتایەک دەبەنە دەرەوە کە پاشماوەی تەرمی کوڕەکەیانی تێدایە.

 


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین