جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین په‌رله‌مانتار: هه‌وڵ ده‌درێت له‌م خووله‌ى په‌رله‌مان هه‌رێمى كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن ده‌ستوور کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

هەر چەندە بڕیاربوو لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لایەنه‌ سیاسییەکان تێبینی خۆیان بۆ پرۆژەی نووسینى دەستوور بۆ په‌رله‌مان بنێرن، بەڵام وەک ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئاماژەی پێدەکات، تاکو ئێستا هیچ تێبینیەک ئاراستەی پەرلەمان نەکراوە، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌م خووله‌ى په‌رله‌ماندا كوردستان ببێته‌ خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى.

ئەمرۆ یەکشەممە ١٦ی ئایار، جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری یاسایی په‌رله‌مان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "بابەتی دەستوور بابەتێكە تاکو ئێستا رێکارەکان دەستی پێنەکردووە بۆئەوەی پرۆژەکە بێتە ناو پەرلەمان، وەک دیارە لە دەرەوەی پەرلەمان چی دەگوزەریت بەڵام ناو پەرلەمان تەنیا ئەوەندە هەیە کە بابەتی دەستوور گرنگی پێ دەدرێت کە لەم خوولە کوردستان ببێتە خاوەنی ده‌ستوورى خۆی، بەڵام تاکو ئێستا رێکارەکان دەستی پێ نەکردووە."

سەبارەت بە ناردنی تێبینی لایەنەکان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ره‌شنووسى ده‌ستوور، جەلال محەمەد گووتی، " دەستەی سەرۆکایەتی پێى هەستا بوو تاکو لایەنەکان تێبینی خۆیان بنێرن، بەڵام وەکو ئێمە لیژنەی یاسایى تاکو ئێستا هیچ نووسراوێك ئاراستەی ئێمە نەکراوە بە نووسراو یاخود هەر شتێکی تر".

لە مانگی رابردوو مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان رایگەیاند، داوایان لە لایەنه‌ سیاسییه‌كان کردووە تا ١٥ی مانگی ئایار تێبینی خۆیان لەسەر رەشنووسی دەستوور بۆ پەرلەمان بنێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین