ڕەئیسی و لاریجانی لە دوایین ڕۆژدا خۆیان كاندید ده‌كه‌ن ئێران

نوچه‌نێت

لە دوایین ڕۆژی ناونووسی کاندیدةکانی سەرۆک کۆماریی لە ئێران، عەلی لاریجانی و ئیبراهیم ڕەئیسی دوو کاندیدی سەرەکی و ناسراوی بەرەی محافیزەکاران لە بنکەی هەڵبژاردنەکان لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ ئامادە بوون و ناوی خۆیان تۆمار کرد. هاوکات چەند بەرپرسێکی تری حکومەت و لەوانە موحسێن هاشمی و ئیسحاق جەهانگیری بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان لەوێ ئامادە بوون.

ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئەخبار روز" بڵاوی کردەوە، بە ناونووسینی ڕەئیسی و لاریجانی پێدەچێت هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی سەرۆک کۆماریی لە ئێران ببێتە پێشبڕکێی و ڕکابەرییەکی تەنگاوتەنگ لە نێوان محافیزەکاراندا.

پێشبڕکێی لاریجانی و ڕەئیسی، تەنیا لە هەلومەرجێکدا دەتوانێ تا ڕۆژی هەڵبژاردنەکان درێژەی هەبێ کە ڕکابەرێکی بەهێز لە بەرەی ڕیفۆرمخوازاندا لە بەرانبەریاندا نەوەستێتەوە. لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی "تاجزادە" کاندیدایبەرەی ڕیفورمخواز لە لایەن ئەنجومەنی چاودێرییەوە، تەنانەت کەسانێک وەک موحسێن هاشمی، کوڕی ڕەفسەنجانی، دەتوانن مەترسی بن بۆ محافیزەکاران و ببێتە هۆی دابەشبوونی زیاتری دەنگەکانی محافیزەکاران و سەرکەوتنی کەسێکی تر لە هەڵبژاردنەکاندا.


پێدەچێت ئەگەر ناکۆکییەکانی بەرەی محافیزەکاران ئەوەندە پەرەیان سەندبێت کە هیچ یەک لە ڕەئیسی و لاریجانی لە قازانجی ئەوی تر نەکشێنەوە، ئەو کات ئەنجوومەنی چاودێری کە نزیک لە محافیزەکاران و ڕابەری کۆماری ئیسلامییە. هەڵبژاردنەکان بە جۆرێک ڕێک بخات کە ڕکابەرێکی تر لە ئارادا نەبێت. لەو حاڵەتەدا لانیکەم باڵە میانەڕەوەکانی هەر دوو بەرەی محافیزەکار و ڕیفورمخواز لایەنگری لە لاریجانی بکەن و لەو حاڵەتەدا ئەگەری زۆرە براوەی هەڵبژاردنەکان بێت. پێشتر ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سوپای پاسداران، لە ڕاپۆرتێکدا عەلی لاریجانی وەک "بژاردەی ڕیفورمخوازان" ناوبرد بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین