هەلی کاری ئەمریکا دوای پێدانی ڤاکسین ئابووری جیهان

نوچەنێت

دووبارە بوژانەوەی ئابووری ئەمریکا و  دابەشکردنی پێکووتەی دژی پەتای کۆرۆنا، ئاستی ڕێژەی داواکاریەکان بۆ فۆرمی بێ کاری کەمتر کردۆتەوە، هۆکاری سەرەکیش لەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی و هێشتنەوەی کۆمپانیاییەکان بۆ کارمەندەکانیان.

پەتای کۆرۆنا بووە هۆی بەرزکردنەوەی رێژەی بێ کاری ئەمریکا بۆ ٪15، بەڵام پاڵپشتیەکانی ئیدارەی بایدن بۆ پاراستنی داهاتی ناوخۆیی ئەمریکا لە رێگەی داواکردنی فۆرمی بێ کاری، ئەو ڕێژەیەی بۆ ٪6.1 لە نیسانی 2021ـدا دابەزاند. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هەفتانە ئاست و رێژەی ئەو فۆرمەی هاوکاریکردنی لە لایان هاوڵاتیانی ئەمریکایەوە گۆرانکاری بەسەردا بێت، بە جۆرێک لە دوایین ئامارەکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا، ڕێژەی داواکردنی فۆرمی بێکاری لە 507 هەزار کەس بۆ 473هەزار کەس لە هەفتەیەکدا دابەزیووە، بەڵام هێشتا کۆمپانیاییەکانی ئەمریکا بە دەست نەبوونی کارمەندەوە دەناڵێنن.

ڕێژەی ئەو کارمەندە ئەمریکیانەی کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستدا تا دە رۆژی یەکەمی مانگی ئایاری 2021، بە  زیاتر لە 17 ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، بەڵام زیادبوونی تووشبوانی ئەمریکا بە کۆرۆنا و ترسی خاوەن کۆمپانیایەکان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایان کارمەندەکان و، گۆڕینی جۆری کارکردن لە لایان هاوڵاتیان، ئەو ریژەیەیی بە بەرزی هێشتۆتەوە و ئابووری ناسان پێشبینی ناکەن بە کاتێکی زوو ئەو رێژەیە بەرەو دابەزین بروات، هەرچەندە ئیدارەی بایدن برە پارەیەکی زۆری بۆ کەمکرددنەوەی زیانەکانی ئەم سێکتەرە تەرخانکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین