رووسیا هیوادارە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران تا ٢١ی ئایار  به‌ ئه‌نجام بكات ئێران

نوچه‌نێت

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیێنا، هیوای خواست گفتوگۆکانی ڤیێنا تا ڕۆژی ٢١ ئایار بگەنە ئەنجام. كه‌ ئه‌م واده‌یه‌ دوایین رۆژى رێككه‌وتنى ئێران و ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمییه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک" بڵاوی کردەوە، میخاییل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیێنا، لە پەیامێکدا کە لە ئەکاونتی تویتەری تایبەت بە خۆی بڵاوی کردەوە، نووسیویه‌تى، "گەیشتن بە ڕێککەوتن تا ٢١ی ئایار، ئەگەرچی دژوارە بەڵام دوور نییە".

جێگای ئاماژەیە ٢١ی ئایار، دوایین ڕۆژی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پشکنین و چاودێریکردنی ئاژانس بەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانە و ئەگەر تا ئەو کات ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان نەگەنە ڕێککەوتن، ڕەنگە هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس ئاڵۆزتر بن و کێشەکان قووڵتر ببنەوە.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیێنا، نووسی شرۆڤەکاران گومانیان هەیە لەم مانگەدا ڕێککەوتنێک دەربارەی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێتە ئاراوە. ئەوە جۆرێک پەلەکردن و کەوتنە پێشی ڕووداوەکانە.

ئولیانۆڤ گوتی "گفتوگۆکانی ڤیێنا هەندێ پێشکەوتنیان هەبووە و ئامانجی لایەنەکانی گفتوگۆ ئەوەیە ئەو پرۆسەیە هەر چی خێراتر تەواو بێت. هیوادارم تا ٢١ی ئایار ئەوە ڕوو بدات. ئەوە بابەتێکی ئێجگار دژوار بەڵام کردنییە".


 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین