دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر بەساڵاچووان هەواڵ

ئوسترالیا..

ژن مەگەزین

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فەرمی له‌ ئوسترالیا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌لای كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ له‌ كه‌رتی چاودێریی به‌ساڵاچووان له‌و وڵاته‌، 50 ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته‌ سه‌ر به‌ساڵاچووان، هه‌ندێك جار ده‌ستدرێژیی سێكسی و هه‌ندێك جاریش ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی.
پێگه‌ی “ئیلاف” ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی به‌ساڵاچوون له‌ ئوسترالیا دامه‌زراوه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت له‌و كه‌رته‌دا زۆرترین ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی و سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌ساڵاچووان. ته‌نیا له‌ 2018 تا 2019دا دوو هه‌زار و 520 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر به‌ساڵاچووان كراون بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران بگیرێن و سزا بدرێن.
پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسایی بیته‌ر رۆزن له‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێ، ئه‌و دۆخه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ زۆره‌ مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه‌، كه‌چی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌دواداچوون نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌یش دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئوسترالیا، زیاتر له‌ 75%ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، له‌ به‌ساڵاچووانه‌كانن كه‌ ژماره‌یه‌ك 903 كه‌سه‌.
رۆزن ئه‌وه‌شی گوتووه‌ كه‌ ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ساڵاچووان زۆره‌، وه‌ك رێژه‌یه‌یش ده‌گاته‌ 18%. ئه‌وانیش زۆرینه‌یان له‌ خانه‌كانی چاودێریی به‌ساڵاچووانن. ئه‌وان یان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كار ده‌كه‌ن ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌ سه‌ر، یان به‌ساڵاچووان له‌ناو خۆیاندا ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌داواچوون بۆ دۆخه‌كه‌ بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین