توركیا تێچووى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ناڕه‌زایى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

عادل قه‌ره‌سمایلئۆغڵو وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى توركیا بۆ ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى بڕى تێچووى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاوییه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ ناوخۆى توركیا ناڕه‌زایى دروست كردووه‌، ده‌ڵێ، "تێچووه‌كه‌ى 15 ملیار دۆلاره‌".

رۆژى هەینى حەوتى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حورە)ى ئەمریكى بڵاوى كردەوە، عادل قه‌ره‌سمایلئۆغڵو  وەزیرى گواستنەوەى توركیا به‌ ماڵپەڕى (بلۆمبێرگ)ى راگەیاندووە، " تێچووى دروستكردنى كەناڵى ئیستەنبۆڵ (١٥) ملیار دۆلارە، بەشى یەكەمى لە كۆتایى مانگى حوزەیران لەبەردەم پردى یەكەم دەستپێدەكات".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ده‌ڵێ، " ئەو كەناڵە شەش پردى هەیە، تێچووەكەى (١,٤) ملیار دۆلارە. 
سەبارەت بە درێژى ئەو كەناڵە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو " درێژیەكەى (٤٥) كیلۆمەترە، دەریاى رەش بە دەریایى مەڕمەڕە دەبەستێتەوە، كە بریتیە لە پرۆژەى باشوورى توركیا".

چاوەڕوان دەكرێت ئەو رێڕەوە ئاوییە شارێك دروست بكات، دانیشتوانەكەى نزیكەى نیو ملیۆن كه‌س بێت. 
لەبەرانبەردا  نایارانى ئەو پرۆژەیە نیگەرانن لەوەى ئەو پرۆژەیە كاریگەرى دەبێت لەسەر هاتووچۆى نێودەوڵەتى لە رێگەى گەرووى "بۆسفۆڕ  و دەرەندیل" كە بە رێككەوتنى نێودەوڵەتى رێكخراوە.

لە بەرانبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركیا پێى وایە" كەناڵى ئەستەنبۆڵ جێگرەوەى ئەو كەناڵەى پێشووە، هەروەها ئەو پرۆژەیە دەبێتە بەهێزكردنى تواناى حكومەت بۆ زاڵبوون بەسەر هاتۆچۆى بارهەڵگرەكان لەو رێڕەوە ئاوییە".

سەبارەت بەو مەترسیانەى لە ناوخۆى توركیا دەخرێتە روو حكومەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان مەترسیەكانى هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانى پشتگوێخستووە، وەزیرى گواستنەوەى توركیا لە كۆتایى لێدوانەكەى ئاماژە بەوە دەكات" حكومەتى توركیا دوو بەنداوى نوێ دروست دەكات، بۆ  قەره‌بووكردنەوەى ئەو كەم ئاوییەى بەهۆى ئەو پرۆژەیە دروست دەبێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین