یەکەم گەشتی گەشتیاران بۆ بۆشایی ئاسمان ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای Blue Originـی ملیاردێری جیهانی “جيف بيزوس”، یەکەم گەشتی گەشتیاری بۆ بۆشاییەکانی ئاسمان ئاشکراکرد و رایگەیاند" کەشتی New Shepardـی کۆمپانیاییەکان لە 20ـی تەمووزی ئەمساڵ، یەکەم گەشتی گەشتیاری بۆ بۆشاییەکانی ئەنجام دەدات و دەبێتە هۆی دروستکردنی قۆناغێکی نوێ هاوکێشە بازرگانییەکان لە بۆشایی ئاسمان"

لەو بارەیەوە ئاریان کۆرۆنێل، بەرێوەبەری بازاڕگەری کەشتییە گەشتیارییە ئاسمانییەکە رایگەیاند “ کۆمپانیاییەکان یەکەم کورسی ئەو کەشتییە بۆ ماوەی پێنچ هەفتە لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە دەخەنە مەزادی ئاشکرا، و داهاتەکەی وەک هاوکارییەک بۆ پەرەپێدانی ڕێکخروەکەیان لە پەرەپێدانی پێشکەوتنەکانی بۆشایی ئاسمان تەرخاندەکرێت”
بەڵام کۆرۆنێل، ڕەتیکردەوە نرخی کورسیەکە بۆ گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان ئاشکرا بکات، ڕایگەیاند ئەمە وەک نهێنییەکی کۆمپانیاییەکان دەمێنێتەوە کە چەندین ساڵە کار لە پێناو گەیشتن بەو قۆناغە دەکەین.

کەشتی New Shepard وا دیزاین کراوە کە بتوانێت شەشە کەس بۆ بەرزایی 100 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی زەوەی بۆ بۆشایی ئاسمان بەرزبکاتەوە، ئەم ئاستەی بەرزبوونەوەیە واتە نەمانی هێزی کێشکردن و بینینی دیمەنەکانی هەسارەکانی بۆشایی ئاسمان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین