مسرور بارزانى و شاندێکى باڵاى سەربازیى بەریتانیا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکە حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ شاندێکى باڵاى سەربازیى بەریتانیا هەڕەشەکانى رووبەڕووبوونەوەى داعش و چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (5-5-2021) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانی بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کۆبوویەوە، کە تێدا ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دەربارەى گفتوگۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها شاندی سەربازیى بەریتانی پابەندبوونی بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

دروستکردنەوەى پەیوەندى و هەماهەنگى لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق خاڵێکى ترى کۆبوونەوەکە بوو، هەروەها شاندی بەریتانی، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بەرز نرخاند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین