له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك.. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆڵ ده‌كرێت هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌ تۆمه‌تى سووكایه‌تى به‌ گۆڕى یه‌كێك له‌ سوڵتانه‌كانى عوسمانى، داواكارى گشتى لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵوى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆڵ ده‌كات كه‌ سه‌ر به‌ گه‌وره‌ترين پارتى ئۆپۆزسیۆنى توركیایه‌.

رۆژى سێشەممە چوارى ئایارى (٢٠٢٠) ماڵپەڕى (حوڕە)ى ئەمریكى بڵاوی كردەوە، وێنەیەكى ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكى شارەوانى ئەستەنبۆڵ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانى توركیا، كە لە كاتى سەردانیكردنى  بۆ سەر گۆڕى سوڵتان محەمەد فاتیح گیراوه‌، ده‌نگۆى جیاوازى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمامئۆغڵو بە بۆنەى دەستبەسەرداگرتنى شارى قوستەنتینیە لەسەر دەستى عوسمانییەكان لە ١٤٥٣ بووه‌، له‌ وێنه‌كه‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆڵ دەستى لە پشتەوە گرتووە، لایه‌نگرانى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌ توركیا ئەوەیان بە سووكایەتى بەرانبەر سیبمولێكى دەوڵەتى توركیا لێكداوەتەوە.

لەو بارەوەیە ئیسماعیل چاتكلى وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى توركیا رایگەیاندووه‌، "نووسینگەى داواكارى گشتى لە ئیستەنبۆڵ دۆسەیەكى كردۆتەوە بۆ بابەتى سووكایەتى بە گۆڕى سوڵتان محەمەدى فاتیح"  بەبێ ئەوەى روونى بكاته‌وه له‌ چ  روانگه‌یه‌كه‌وه‌ سووكایه‌تى كردووه‌.

لە بەشێكى ترى لێدوانەكەى هاتووە، جیا لەو دۆسەیە داواكارى گشتى لێكۆڵینەوە لەو سەردانەى ئیمامئۆغلۆ دەكات بەهۆى بەشدارى یەكێك لە سەرۆكەكانى پارتى دیموكراتى گەلان، كە پارتێكى ئۆپۆزسیۆنە و لایەنگرى كوردەكانە، كە داواكارى گشتى لە هەوڵى هەڵوشاندنەوەى ئەو پارتە دایە، كە بە سێیەم پارتى گەورە دادەندرێت لە پەرله‌مانى توركیا، بە پاساوى هەبوونى پەیوەندیان بە پارتى كرێكارانى قەدەغەكراوە لە توركیا.
 
لە بەرانبەر موران ئۆنگون وتەبێژى ئیمامئۆغلو لە توێتێك دا داواى لە سەرۆكى شارەوانى كردوە "بەڵگە بۆ قسەكانى بهێنێتەوە لە كاتى لێكۆڵێنەوە، ئەگەر پێویستى بە هەر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بوو".

ئیمامئۆغلۆ لە (٢٠١٩) لە هەڵبژاردنەكانى شارەوانى ئیستەنبۆڵ بوو به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى و پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى رووبه‌ڕووى شكست كرده‌وه‌. پێشبینى دەكرێت ئیمامئۆغلۆ یەكێك بێت لە بەربژێرانى پارتى گەلى كۆمارى" جه‌هه‌په‌". لە هەڵبژاردنى ٢٠٢٣ى سەرۆكایەتى توركیا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین