تورکیا و ئیسرائیل گفتوگۆکانیان دەست پێ دەکەن
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئسماعیل تەها
دوو بەرپرسى رۆژئاوایى ئاشکرایان کردووە، تورکیا و ئیسرائیل سەرقاڵى درووستکردنى هێڵى گفتوگۆن لە بۆ پارێزگاریکردن لە درووستبوونى ئاڵۆزى لە سووریا و هەر خراپ لێتێگەیشتنێک و بەریەکەوتنى سوپاى هەردوو وڵات.
لە هەفتەى رابردوو هێزە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سەربازییان لە سووریا كردە ئامانج، لەوانە بنکەى ئاسمانى حەما و تیفۆر، کە تورکیا پلانى هەبوو لەو نزیکانە هێزیان تێدا بڵاوە پێ بکات.
هێرشەکان لە کاتێكدا بوو ئەنقەرە ئامادەسازیى دەکرد بۆ رەوانەکردنى تیمێکى تەنکیکى بۆ بەسەرکردنەوەى بنکەى تیفۆڕ و هەڵسەنگاندنى سەرەتایى بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەى.
ئەو دوو بەرپرسە ئاشکریان کردووە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بە هاوتاکانى راگەیاندووە، ئیسرائیل کاتێکى سنووردارى لەبەردەستە پێش ئەوەى تورکیا پێگەى خۆى جێگیر بکات هێرش بکاتە سەر شوێنەکان، ناتەنیاهۆ باسى لەوەشکردووە بە جێگربوونى تورکیا لەو بنکانە ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر ئەو شوێنانە رادەگرێت.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر بە هەڵەش سوپاى ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر سوپاى تورکیا مەترسى بەریەکەوتنى گەورە لەو ناوچەیە روودەدات، جگە لەوەش سیستەمى بەرگریى ئاسمانى لەو بنکەیە دەبێتە هۆى وەڵامدانەوەى فڕۆکە ئاسمانییەکانى تورکیا لە کاتى بەزاندنى ئەو سنوورانە، کە تورکیا دەیەوێت سیستەمى بەرگرى جۆرى " Fortress" لەو بنکانە دامەزرێنێت.
لە کۆتاییدا ئامانجى تورکیا دامەزراندنى سیستەمى بەرگریى ئاسمانى چەند ئاستێکە بە تواناى کورتمەودا و مامناوەند و درێژمەودا دژ بە فڕۆکەى جەنگى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و مووشەکى ناو بنکەکە و دەوروبەرى، ئامانجێکى دیکەى پلانى دامەزراندنى سیستەمى ئێست 400 رووسيە تا نۆژەنکردنەوەى ئەو بنکەیە.
بەگوێرەى سەرچاوە رۆژئاواییەکان ناتەنیاهۆ پێیوایە لەدواى هێرشەکان پێشکەوتن بەدیهاتووە دانوستاندنەکان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تورکیا، لەگەڵ ئەوەش جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە دەبێت باشوورى سووریا هیچ هێزیکى لێ نەبێت لەوانەش هێزى تورکیا.
سەرچاوەیەکى دیکەى ئاگادار رایگەیاندووە لەو کاتەوەى ئیسرائیل هێرشى کردۆتە سەر بنکەى تیفۆڕ هەردوو وڵات هێڵێکیان دامەزراندووە بۆ کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان، بەرپرسانى تورکیا و ئیسرائیل لە لێدوانەکانیان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە نایانەوێت لە سووریا بەرکەون، وەک دەردەکەوێت ئەو لێدوانانە بە رێککەوتن بووە.
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە نایەوێت لە سووریا لەگەڵ ئیسرائیب رووبەڕوو بێتەوە، بەرپرسێکى باڵاى ئیسرائیلیش هەمان دەستەواژەى دووبارە کردەوە.
ئەو سەرچاوە رایگەیاند، سەرەڕاى هەڕەشە روونەکان ئیسرائیل دەتوانێت بنکەى سەربازیى تورکیا لە حەما و تەدمور وەک بەشێک لە رێککەوتنى کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان قبووڵ بکات.
لەو کاتەوەى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد کەوتووە تورکیا وەک هێزێکى ناوچەیى باڵادەست لە سووریا دەرکەوت، ئەوەش بووە هۆى دڵەڕاوکێى ئیسرائیل، کە پێیوایە هەڕەشەى ئەنقەرە لە ئێران گەورەترە. لە هەمان کاتدا لەو کاتەوە ئێران و سووریا لە دانوستاندن دان بۆ رێککەوتنى بەرگرى.
ئامانجى تورکیا چڕکردنەوەى ئۆپراسیۆنەکانە دژ بە داعش کە مەرجى سەرەکى ئەمەریکا بۆ کشانەوەى هێزەکانى لەو ناوچەیە.
ئەو سەرچاوە باس لەوەش دەکات ئەمەریکا خاوەنى قسەیە لە سووریا و دەیەوێت تورکیا و ئیسرائیل ئاڵۆزییەکانیان رابگرن.
لە بەرانبەردا بەرپرسانى تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە پلانى تورکیا لە رۆژهەڵاتى سووریا وەک بەشێکە لەو هەڵمەتەى دژ بە داعش، هەوڵیش دەدات مینبەرێکى ناوچەیى درووست بکات، کە ئوردن و لوبنان و سووریا و عێراق لەخۆ بگرێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش لەو کاتە، کە ئەمەریکا ئامادەیە بکشێتەوە.
هەر دوو بنکەى تیفۆڕ و تەدمورد یەکلاکەرەوەیە دژ بە پاشماوەکانى داعش، بەڵام دڵەڕاوکێى سەرەکى ئیسرائیل لە سووریا ئەوەیە کە ئەگەر تورکیا سیستەمى ئاسمانى دامەزرێنێت، ئەوەش وادەکات رێگە لە فڕۆکە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل بگرێت بە خواستى خۆیان هێرشى ئاسمانى ئەنجام بدەن.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ترەمپ رایگەیاند، تورکیا پەیوەندى بە هێزى لەگەڵ ئەمەریکا هەیە دەمانەوێت خۆمان لەو ئاڵۆزیانە بپارێزین.
دواتریش دۆناڵد ترەمپ سایشى ئەردۆغانى کرد و گوتى، من ئەردۆغانم خۆش دەوێت، ئەویش منى خۆش دەوێت، هەر کێشەیەک لەگەڵ هەیە دەتوانم چارەسەرى لکەم، پێویستە بە شێوەیەکى عەقڵانى مامەڵە بکەیت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment