ئێران: گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق هێشتا قەدەغەن ئێران

نوچه‌نێت

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران ڕایگەیاند، گەشتەکان لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەو قه‌ده‌غه‌ن، بە هۆی ئەوەی عێراق کەوتووەتە ناو لیستی پڕمەترسیترین وڵاتەکان لە ڕووی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، درێژەی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجەشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "میدل ئیست نیوز" بڵاوی کردەوە، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکان لە تارانەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە لیستی بارودۆخی تایبەتدان و پێچەوانەکەی قەدەغەیە و گه‌شتیارانى ئەو وڵاتانەی کە لە لیستی وڵاتانی پڕمەترسیدان پێویستە دووبارە لە ناوخۆی ئێراندا پكشنینى کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

وڵاتانی فەرەنسا، بەرازیل، کۆماری چیک، عێراق، ئایرلەند، مالاڤیا، مۆزامبیق، سلۆڤاکیا، ئەفریقای باشوور و چەند وڵاتێکی تر لە لیستی ئەو وڵاتانەدان کە لە دۆخی ئێجگار تایبەتدان.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین