ئەپیکور بە مەرج ئامادەیە نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (2025/2/23) کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) کە ئەندامانی ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەن وەبەرهێنان لە بواری نەوت و گازی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، "هەروەکو هەمیشە دووپاتمانکردووەتەوە، ئەندامانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆڕیی عێراق - تورکیا، لەدوای گەیشتنە رێککەوتنێک کە مەرجەکانی ئابووری و بازرگانی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمان لەبەرچاو بگرێت."
لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیامەدا، ئەپیکور جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بەدوای رێککەوتنێکی نووسراوی تایبەت بە فرۆشتندا دەگەڕێین، لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفاف بێت و گەرەنتی پارەدان بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسی."
لە بەشێکی پەیامەکەی ئەپیکوردا هاتووە "کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەی ئەپیکور، سەرنجیان لەسەر کارکردنە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتنە چارەسەرێکی سوودبەخش و هاوبەش، ئێمە کۆکین لەگەڵ دوایین لێدوانی سەرۆکوەزیران سوودانی لە 22ـی شوبات، کاتێک رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، ئابووری عێراق بەهێزتر دەکات و تەواوی پێداویستییەکانی هاووڵاتییانیشی دابین دەکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment