ئەمریکا پلان بۆ کشاندنەوە هێزەکانی لە سووریا دادەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتە بەنیازە پلانی کشاندنەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دابنێت، چاوەڕوان دەکرێت پلانەکە لە ماوەی (90-30) ڕۆژدا دابڕێژرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (شەشی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئێن بی سی نیوز) بڵاوى کردەوە، "وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەستی کردووە بە پلان دانان بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا"

مایک واڵتز، ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی سەربازی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و زانیاری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرت.

جێگای ئاماژە پێدانە لە کۆتایی (2019)، ترەمپ فەرمانی بە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەم کات کرد هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنێتەوە، بەڵام ماتیس دژی پلانەکە بوو و لە کۆتاییدا وەک ناڕەزاییەک دەستی لەکار کێشایەوە. ترەمپ زۆربەی هێزەکانی ئەمریکی کشاندەوە لە سووریا.

لە مانگی کانوونی یەکەمی (2024) پێنتاگۆن ڕایگەیاند، "نزیکەی (2) هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا بڵاوەیان پێکراوە".

پێنتاگۆن دەشڵێت، "ئەرکی سەربازانمان لە سووریا لاوازکردنی گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامییە و پشتیوانیکردنی هاوبەشە ناوخۆییەکان کە لەوێ کار دەکەن. لەوانە هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دڵنیابوون لەوەی داعش نەتوانێت پەناگەی خۆی بونیات بنێتەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین