سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات
نوچە نێت
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (پێنجی شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان "لەسەر گرنگیی پاراستنى سەقامگیریی سیاسی له عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاریكاریى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولایان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن به پێویست زانى. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێم، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه، داكۆكى لەسەر بەردەوامیی پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامى نێوانیان کرایه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment