ئەحمەد شەرع سەردانى تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی نوێی سووریا لەسەر بانگهێشتنامەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەنقەرە دەکات، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان پرسی پێشهاتەکانی سووریا و بوژانەوەی کەرتی ئابووری و سەقامگیری ئاسایشی سووریا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/2/4) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، لەدوای رووخانی بەشار ئەسەد و ناساندنی ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا، ئەمڕۆ لەدوای سەردانییەکی بۆ سعودیە بە فەرمی سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، "ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی سووریا لەدوای سەردانییەکەی بۆ سعودیە دێتە ئەنقەرە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی پێشهاتەکانی سووریا و بوژانەوەی کەرتی ئابووری و سەقامگیری ئاسایشی سووریا دەبێت."
فەخرەدین ئاڵتون لە ڕاگەیێندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، "هەردوولا جەخت لە پشتیوانییەکانی تورکیا بۆ حکوومەتی راگوزەر و گەلی سووریا دەکرێت، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەوەری سەرەکی دانوستاندنەکەیان دەبێت."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ڕۆژی یەکشەممە ئەحمەد شەرع، یەکەم سەردانی وەک سەرۆکی نوێی سووریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ سعودیە بوو، ئەمڕۆش دووەم سەردانی بۆ تورکیا دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین