ئەردۆغان: لەگەڵ ئیدارەی سووریا لە هەموو پرسەكان بۆچوونەكانمان هاوڕایە
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە، لەدوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد، ئەردۆغان رایگەیاند، لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بۆچوونەكانمان لەسەر هەموو پرسەكان یەكە.
لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە ئەردۆغان بەخێرهاتنی گەرمی ئەحمەد شەرعی كرد، پاسان باسی لەوە كرد، بە درێژایی (13) ساڵ گەلی توركیا رووبەرووی چەند جۆرە ئازار و ئەشكەنجەی دڕندانە كرایەوە و چەكی كیمیاوی لە دژ بەكارهات، بەهۆی هێرشەكانی دەسەڵاتی پێشوو و گرووپە تیرۆرستییەكان نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە برا سوورییەكانمان كوژران، ملیۆنان كەس ناچاربوون خاك و ماڵی خۆیان جێبهێڵن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش رۆڵە ئازاكانی سووریا بۆ ئەوەی سەركەوتنی كۆتایی بەدەست بهێنن و گەلی رۆڵەكانی گەلی سووریا لە (8)ی كانوونی دووەم بچنە مێژووەوە، دەستبەرداری شۆڕشەكەیان دژ بەو دەسەڵاتە ستەمكارە و پاڵپشتەكانیان نەبوون.
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی پیرۆبایی لە ئەحمەد شەرع و گەلانی سووریا كرد لەسەر سەركەوتنی شۆڕشەكەیان و داوای لێخۆشبوونی لەخودا بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی لە پێناوی ئازادی كوژراون كرد، پاشان گوتی، دوای (13) ساڵ لە خوێن و فرمێسك تەنیا هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ نییە لە سووریا، بەڵكوو لاپەڕەیەكی نوێیە لە هەموو ناوچەكە، ئێستا گەلی سووریا بۆ دیاریكردنی داهاتووی خاوەن ئیرادەیەكی پێویستە، وەك چۆن لە رۆژە سەختەكان برا سوورییەكانمان بە تەنیا جێنەهێشتووە، بەهەمان شێوە لە قۆناغی نوێش هاوكاریان دەكەین.
سەردانی مێژوویی
ئەردۆغان ئەو سەردانەی ئەحمەد شەرعی بۆ توركیا بە مێژوویی ناوبرد و گوتی، سەرەتای قۆناغێكی نوێی دۆستایەتی و هەماهەنگی هەمیشەیی هەردوو وڵاتە.
سەرۆكی توركیا روونیشی كردەوە، دامەزراوە توركییەكان ماوەی دوو مانگە هەوڵ دەدەن پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ سووریا بگەیێننە ئاستی پەیوەندی ستراتیژی.
ئەردۆغان ئاماژەی بە پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا كرد لە (15)ی مانگی رابردوو و هیواشی خواست سەردانەكان زیاتر ببن و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغی داهاتوو زیاتر بێت.
هاوڕایی تەواو لە بۆچوونەكان
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی سەر ئەوە كردەوە، بنەمای سیاسەتی توركیا بەرانبەر سووریای دراوسێ پارێزگارییە لە یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە، دیداری شەرع لەسەر ئەو بنەما دۆستانەیە بەردەوام دەبێت، پێكەوە گفتوگۆمان لەسەر هەنگاوە هاوبەشەكان كرد كە دەكرێت لە داهاتوو بۆ قووڵكردنەوەی ئاساییش و سەقامگیری ئابووری لە سووریا بەردەوام بێت.
هەروەك سوپاسی ئەحمەد شەرعیشی كرد لەسەر هاوڕایی لە بۆچوونەكانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی توركیا لە سەر هەموو پرسەكان.
ئەردۆغان باسی لەوەش كرد لەگەڵ شەرع گفتوگۆمان لەسەر ئەو هەنگاوانە كردووە كە پێویستە دژی هێزەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا بیگرینەبەر، ئامادەشین هەموو هاوكارییەكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە یاخود داعش لە سووریا بگرینەبەر، هەروەها توركیا ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ سووریا بكات بۆ بەڕێوەبردنی ئەو گرتووخانانەی (ئەندامانی داعشی تێدا زیندانی كراوە) كە لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریان.
سەرۆكی توركیا گوتیشی، خۆشحاڵین بە بەهێزی ئیدارەی ئەحمەد شەرع لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئێمە جگە لە یەكخستنی هێزەكان كە بەرەو یەك ئامانجە كە خۆی لە پاراستن و ئاسایشی وڵاتەكانمان و ناوچەكەمان دەبینێتەوە، هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نییە، لە میانەی ئەو جووڵە هاوبەشە لەگەڵ سووریا متمانەم بەوە هەیە جوگرافیای هاوبەشمان لە داهاتوو خاڵی دەبێت لە تیرۆر و ئاشتی و خۆشگوزەرانی باڵ بەسەر هەردوو وڵات دەكێشێت.
دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سووریا
سەبارەت بە ئاوەدانكردنەوەی سووریاش ئەردۆغان گوتی، لەگەڵ ئەحمەد شەرع گفتوگۆمان لەسەر رووداوە سیاسییەكان كردەوە، توركیا لەو قۆناغە بایەخی گەورە بە دووبارە بونیادنانەوەی سووریا بە شێوەیەكی گشتگیر دەدات كە هەمووان لەخۆی بگرێت، رەنگدانەوەی خواستی هەموو سوورییەكان بێت.
ئەردۆغان ئامادەیی خۆیی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخان لە سووریا دەربڕی، باسی لەوەش كرد، پەنابەرەكانی سووریا بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان ئەوەش دەرفەت بۆ گەشەی خێرای سووریا دەرەخسێنێت.
دەربارەی سزا ئابووییە نێودەوڵەتییەكانیش سەرۆكی توركیا گوتی، بەهۆی ئەو هەوڵانەی داومانە هەندێك سزای سەپێندراو بەسەر دەسەڵاتی ئەسەدی لە كارلادراو هەڵگیروان و هەوڵیش دەدەین هەموو سزاكان لابدەین، ئەنقەرە سەلماندی كە لە یەكەم رۆژەوە بەبێ دوودڵی لە پاڵ گەلی سووریایە، سەرەتاش باڵیۆزخانەمان لە دیمەشق و پاشان كۆنسوڵخانەی گشتی لە حەلەب كردوە، دواتریش گەشتە ئاسمانییەكانمان لەگەڵ دیمەشق دەستپێكردەوە، لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش لە ماوەی دوو مانگی یەكەمی ئیدارەی نوێی سووریا هەموو هەوڵێكمان خستۆتەگەڕ، بۆ ئەوەی دەنگ و نیەتی راستگۆیانەیان وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
پەپەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكان
ئەردۆغان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئاڵوگۆڕی سەردانەكە گوتی، ئاڵوگۆڕی سەردانەكانی نێوان توركیا و سووریا بەم دواییە لەسەر چەندین ئاست زیادی كردووە، ئەو سەردانانەش بەردەوام دەبێت، كاریش لەسەر ئەوە دەكەین بە چەندین رێگەی فرە رەهەند پەرە بە پەیوەندییەكان بدەین، كە لە بازرگانی و وزە و فڕۆكەوانی مەدەنی و تەندروستی و فێركردنەوە دەست پێدەكات، گومانمان لەوە دانییە كە برا سوورییەكانمان خەڵكی ناوچەكە و چەوساوەكانیان یان فێری ئەوە كرد، كە سووربوون لەسەر بەرەنگاربوونەوە دەتوانێت بیانگەیێنێت بە سەركەوتن و بووژاندنەوەی وڵاتەكەیان، ئەگەر خودا تەمەن بدات لە داهاتوو ئەو شتانە دەبینین و سەركەوتنی گەلی سووریاش دەبینین.
دەبارەی جیهانی عەرەبی وڵاتانی ئیسلامی ئەردۆغان باسی لە گرنگی مادی و مەعنەوی وڵاتانی ئیسلامی كرد بۆ ئیدارەی نوێ و گەلی سووریا لەو قۆناغە،
سەبارەت بەو سەردانە، ئەحمەد شەرع جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو سەردانە مێژووییە، پاشان سوپاسی هەڵوێستی ئەنقەرەی كرد كەبە درێژایی ساڵانی شۆڕشی سووریا پاڵپشتی ئەو شۆڕشەیان كردووە، داوای هاوبەشی ستراتیژیشی لە بوارە جۆراوجۆرەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشقی كرد، گەلی سووریا هەڵوێستی مێژوویی دەوڵەتی توركیا لە ماوەی شۆڕش لەبیر ناكات.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، سوپاسی سەرۆك ئەردۆغان دەكەم بۆ ئەو هەڵوێستەی، كە بە درێژایی ساڵانی شۆڕش توركیا هاوكارییان بووە، هەروەك توركیا میوانداری ژمارەیەكی زۆری پەنابەرانی سووری كردووە كە ماڵ وڵاتی خۆیان لە دەست ستەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەجێهێشت لەدوای شۆڕشی ئاداری (2011) و دژ بە دەسەڵاتی ئەسەد وەستانەوە پێشێلكارییەكانیان رەتكردەوە.
ئەحمەد شەرع دەربارەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات گوتی، "پەیوەندییەكانی سووریا و توركیا بۆ مێژوو و جوگرافیا درێژ دەبێتەوە، شۆڕشی سووری و ئاوێتەبوونی توركیا ئەو پەیوەندییانەی بەهێز كرد."
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات برایانە و تایبەتە، جەختیش لەسەر گۆڕینی ئەو پەیوەندیانە بۆ هاوبەشی قووڵی ستراتیژی لە هەموو بوارەكان دەكەینەوە بۆ ئەوەی خێر و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان فەراهەم بكات، ئێمە لە كارمان لەو چوارچێوە هاوبەشە لە بواری دۆسیەی مرۆیی و ئابووری كلتووری و كۆمەڵایەتی دەست پێكردووە، پێكەوەش كار لەسەر هەموو دۆسیە گەورە ستراتیژییە دەكەین، لە سەرووی هەموویانەوە بونیادنانی ستراتیژی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان لەو ناوچەیە و دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام بۆ سووریا و توركیا.
ئەحمەد شەرع بانگهێشتی ئەردۆغان بۆ دیمەشق دەكات
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی شەرع داوای كرد لە زووترین دەرفەت سەردانی دیمەشق بكات، سەبارەت بە ئیسرائیلیش گوتی، لەگەڵ سەرۆكی توركیا پێكەوە گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كردووە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر ئیسرائیل تاوەكوو پاشە شكە لەناوچەی بۆشایی باشووری سووریا بكات و رێككەوتنی (1974) جێبەجێ بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment