چارەنووسى هاووڵاتییەکانى بەرگەز ئیسرائیلیى لە عێراق ئاشکرا دەکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار کە میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە، بەغدا و بەیرووت لە گفتوگۆدان، پێشنیارێکى عێراقى هەیە لەبەرانبەر ئازادکردنى حەوت زیندانى حزبوڵڵا ئەليزابيس تسروكۆڤ لێکۆڵەرى رووسی بە رەگەز ئیسرائیلیە ئازاد بکرێت.

رۆژى شەممە (یەکى شوبات/ 2025) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاندووە، گرووپە چەکدارەکانى كە تسروكۆڤیان رفاندووە ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ ئازادکردنى، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئیسرائیل گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵنەکردووە.
پێشتر باراک رافید، رۆژنامەنووسى ئیسرائیلى لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردبۆوە، کە فوئاد حوسێن لە داڤۆس پێى راگەیاندووم، ئیلیزابیس تسۆرکۆڤ تاوەکوو ئێستا لە ژیاندا ماوە، محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیران کار لەسەر ئازادکردنى دەکات.
بەڵام وەزارەتى دەرەوەى عێراق بە شێوەیەکى رەها ئەو لێدوانەى رەتکردەوە، جەختى لەسەر ئەوەدەوە فوئاد حوسێن هیچ لێدوانیکى لەو جۆرەى نەداوە.
لە سەرەتاى (2023) کەتایبى حزبوڵا ئەو ژنە لێکۆڵەریان لە بەغدا رفراندووە کە بە نیازى توێژینەوە سەرداعى عێراقى کردبوو، پاشان لە مانگى ئادار نووسینگەى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هەواڵەکەى پشتڕاست کردەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین