سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29/کانوونی دووەم/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپێشوازیی له باڵیۆز دانیال ڕوبنستین كرد كه كاره‌كانى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌ڕێوه ده‌بات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبار‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كران".
لە بەرامبەردا، باڵیۆز ڕوبنستین جه‌ختى له، "پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا بە به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیری له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا ده‌ربڕى".
ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتییه‌كى جێگیر، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له شه‌نگال و كریستیان و پێکهاته‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو تیشک خرایه سه‌ر چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment