وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئامانجی ستراتیژیی تورکیا ئەندمبوونمانە لە یەکێتیی ئەوروپا تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "ئامانجی ستراتیژیی تورکیا ئەوەیە ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، بەهۆی ئەندام نەبوونمان ناچارین هەم ئێمە هەم یەکێتیی ئەوروپا زیانێکی زۆری جیۆستراتیژی بدەین."

ئەمڕۆ شەممە (25/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی رەخنە لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەگرێت بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا ڕێگریی لە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لەو یەکێتیە دەگرن و دەشڵیت،  "هەندێک لەوڵاتانی ئەندام پرسی ئەندامبوونی ئێمەیان قۆزتەوە بۆ ماددەیەکی سیاسی خۆیان."

فیدان لە لێدوانەکەیدا جەخت لە هەوڵەکانی خۆیان دەکەنەوە و دەڵێت، "ئامانجی ستراتیژی تورکیا ئەوەیە ببینە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، هەروەها بەهۆی ئەم بەربەستانەوە ناچارین هەم ئێمە هەم یەکێتی ئەوروپا زیانێکی جینۆستراتیژی بدەین."

سەبارەت بەهەوڵەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا فیدان دەڵێت، "ماوەیەکە دەستمان کردووە بە گفتوگۆ بۆئەوەی بتوانین لەئاستی ئابووری تورکیا و یەکێتی ئەورپا ڕێگە خۆشکەین بۆ چاڵاکییەکانی بانکی و وەبەرهێنانی ئەوروپا لە وڵاتەکەمان، دەمانەوێت بە زووترین کات سنوورداکردنەکان لە دژی وڵاتەکەمان هەڵبگیرێت و دەستبکەین بە گفتوگۆ، پێشمان وایە یەکێتی ئەوروپا ئیرادەی پێویست نیشانبدات بۆ ئەندام بوونمان، هەروەها گرینگترین شت بۆ ئێمە پێشکەوتنی ئەولەویەتەکانە لە گفتوگۆی ئازادیکردنی فیزا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا."

جێگەی ئاماژەپێدانە، تورکیا بۆ یەکەمجار لەساڵی (1987) داوای ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد. لەساڵی (1999) بە فەرمی بووە ئەندامی بەربژێر و لەساڵی (2005)یش گفتوگۆکان دەستیانپێکرد، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێک گفتوگۆکان بۆ ئەندام لەم یەکێتییە هەڵپەسێدران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین