مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس گەیشتە سویسرا، وا بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك و سەركردەی وڵاتان كۆبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20-1-2025) ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، کە ئەمساڵ بە دروشمی (هاریکاری لەپێناو سەردەمی زیرەکدا) لە ڕۆژانی 20 - 24 /1 بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی داڤۆس ، "زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات و دەرفەتەکانی برەودان بە هاریکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەکات ، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێناندا."

هەروەها دەشڵێت، 

هەروەها ئەمساڵ (ماڵی کوردستان Kurdistan House ) لە داڤۆس، کە ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت کرایەوە، چەندین چالاکی بە بەشداریی ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و خاوەنکارانی کوردستان ڕێکدەخات، بە ئامانجی ناساندنی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلوماسی و پێشخستنی پرۆسەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە