وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری مانگی (12) هاوپەیمانان دابەشدەکرێت کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، "رۆژی چوارشەممە بەرواری 8ی کانوونی دووەمی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت."

لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، "هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی 2025، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (12-2025)، دابەش دەکرێت."

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "لە ئێستادا (37730) پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتووە لە پڕۆژەی هەژماری من، لە هەمانکاتدا بەشێکی تری پێشمەرگە لە رێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن و لەکاتێکی نزیکدا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستەم کردنی پڕۆژەی هەژماری من کۆتایی دێ."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین