سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامیى دەکات
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه (2024/کانوونى یەکەم/29) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردايه‌تيى نوێی حزبه‌كه‌يانه‌وه، پيرۆزبايى له مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و پێگه‌ى مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌ڕێزيان و يه‌كگرتووى ئيسلامى دووپات كرده‌وه.
سەرۆکى هەرێم تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكه‌خوازانه‌ى ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى ته‌بايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا و جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ پاراستنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment