ئەمڕۆ محەممەد جەواد زەریف دەگات هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ محمد جەواد زەیریف وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران بڕیارە بگاتە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

دواى ئەوەى دوێنێ ڕۆژى دووشەممە (26-4-2021) محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، پێویستە هەموو کێشەکانی ناوچەکە لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

وەزیرى دەرەوى ئێران لە دووەم ڕۆژى سەردانییەکەى بۆ عێراق، ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران و دۆخی ناوچەکە، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین