وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن: ئه‌گه‌ر بمزانیایه كامه موڵك زێده‌ڕۆیى كراوه‌ته سه‌ر لیژنه‌مان دروست نه‌ده‌كرد
نوچه‌نێت
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه وگه‌یاندن له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى كه زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر زه‌وى و موڵكیان ئه‌وا ده‌توانن له ماوه‌ى 60 رۆژ سكاڵا تۆمار بكه‌ن. سه‌باره‌ت به‌و زه‌وی و موڵكانه‌یش دووپاتى كرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ریان نییه و گوتى، "ئه‌گه‌ر بمزانیایه كامه‌یه ئه‌وا لیژنه‌مان بۆ دروست نه‌ده‌كرد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى نیسان ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كرد، هه‌ر مه‌سیحییه‌ك كه زێده‌ڕۆیى كراوه‌ته سه‌ر موڵكه‌كانیان ئه‌وا ده‌توانن له ماوه‌ى 60 رۆژ سكاڵا تۆمار بكه‌ن و گوتیشى لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته له شار و شارۆچكه‌كان دروست ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كامه زه‌وی و موڵكه زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر، ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتى، "ئه‌گه‌ر بمزانیایه كامه‌یه ئه‌وا لیژنه‌مان بۆ دروست نه‌ده‌كرد".
گوتیشى خه‌ڵك باس له‌وه ده‌كه‌ن موڵك و زه‌وییان زێده‌رۆیى له‌سه‌ر كراوه و ئه‌مه‌یش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به كێشه‌ى ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment