شاندی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان داواکاری پێشکەش دەکەن تورکیە

نوچە نێت

تونسێر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، "شاندەکەمان لەگەڵ بەرێز ئەردۆغان کۆدەبێتەوە، ئەمە پێویستە، شاندەکەمان بۆ کۆبوونەوە ئەمڕۆ یان بەیانی زوو داواکاری پێشکەش دەکات و پێویستە جەنابیان ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/ئادار/2025) ماڵپەڕی (حوريیەت) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبێتەوە گوتی، "ئەگەر شاندی ئیمراڵی داواکاری پێشکەش بکەن کۆدەبمەوە." چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڵێدوانەی سەرۆکی تورکیا شاندی دەم پارتی ڕایگەیاند کە داواکاری پێشکەش دەکەن.
تونسێر بەکردهان وەک شاندی دەم پارتی لە چوارچێوەی درێژە پێدان بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد، لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەرۆغان بە ڕۆژنامەوای ڕاگەیاند، "شاندەکامان لەگەڵ بەرێز ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و دەبێت جەنابیشیان ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت چونکە ئەو یەکێکە لە لایەنە زۆر گرینگەکانی چارەسەری پرسی کورد و کێشەکان، ئێمە بەردەوامین لە کۆبوونەوەکانمان و شاندەکەمان ئەمڕۆ یان بەیانی داواکاری پێشکەش دەکەن."
عەبدوڵڵا گولەر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپاتی ئاشکرای کرد، ڕۆژی دووشەممە (17)ـی ئەم مانگە سەرۆک کۆمار و شاندی دەم پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین